جم ¹ /cim: ن:[ ڕۆژ] جووڵە، جووڵان، بزووتن.

جمان/ciman: کتن: جووڵان، خوێن، بزووتن، کەوتنەڕێ.

جماندن/cimandin: کتپ: جووڵاندن، جاپاندن( کباک)، لەرزاندن، ڕوواندن، وەڕێخستن.

جمانن/cimanin: کتپ:[ فە] جماندن.

جمە/cime: ئانتـ:[ جم+ ئە] ئاپۆرا، جڕە، چەنجال، حەشامات، قەرایەستان، قەلەبالخی خەلک

{ وشەیەکە بەکاردەهێندرێت بۆ کۆبوونەوە و بەسەریەکدا کەوتنی مەردووم لە شووێنێکدا}.

:: ئیمڕۆ بازار جمەی دەهات.

جمەجم/cimecim: ئانتـ:[ هـ] جووڵەجووڵ، ‌هووژە، جمس.

جمدان/cimdan: کتپ:[ جم+ دان] جووڵان بەتەکانەوە.

جمس/cimis: ن:[ئەردە] جووڵە.

جمشت/cimiŝt: ن: جمس، بزاڤ، شۆرش، ڕاپەڕین.{ سەرئەنجام، ل، 479}.

جمکوت/cimkut: نفا:[ جم+ کوت( کوتان)] جەنجاڵ، شووێنی پڕجەنجاڵ، چشتێکە تێاخێندرابێت.

جممە/cimime: ن: جمە.

جم و جۆڵ/cim û coľ: نتـ: بزاڤ.

کۆئەندامی جموجۆڵ/koendamî cimûcoľ: نتـ:[ توێ][ کۆ+ ئەندام+ ی+ جموجۆڵ] کۆئەندامێکە، کە توانای دەدات بەگیانەوەر( لە نێو ئەوانەدا مرۆڤ) لەڕێگای کۆمەکی ماسوولکە و پەیکەرەئێسکەوە. کۆئەندامی جموجۆڵە کە شێوە، كۆمەک، جێگیری و بزوتن دەبەخشێت بەلەش.[ ئینگـ : Locomotor System].

جمیا/cimya: ف: جووڵا، بزوت.

جمیان/cimyan: کتن: جمان.

جمین/cimîn: کتن: [فە] جمان، جووڵان، ڕۆیشتن.

.

بێجمە/bêcime: ئانتـ: بێ جووڵە.

.

.

____________
جم ² /cim: ئاک:[ ڕۆژ] گشت، هەموو.

.

.

.

.