تکا/tika: ن:

1 – [ کباک، بۆتا] بەرگەر، داو، خوڕیشت، مەهدەر، لاڤا، هەویا، هێڤی _ هێوی _ هیڤی، هیوا، ویست، رجا.

2 – دوعا.

3 – لاڵە، ڕوونان لەیەکێک بۆ چتێکی، پارانەوە بۆتشتێک.

تکاکار/tika kar: ئانفا:[ تکا+کار(کردن)]

1 – کەسێک کە بۆ نیازێک دەپاڕێتەوە.

2 – نێوبژیکەر.

3 – داواکار، ویستیار، تکاکەر.

تکاکاری/tikakarî: نچ: هیواخوازی.

تکاکەر/tikaker: ئانفا:[ تکا+کەر(کردن)] تکاکار.

تکاکردن/tikakirdin: کتپ:[ تکا+ کردن] پاڕانەوە، هیواکردن، بەرگەرین، لاڵانەوە. چکا، سا، دەسا، جا، دەجا.

تکالێکردن/tika lêkirdin: کتپ:[تکا+لێ+کردن]

1 – داوالێکردن.

:: تکات لێدەکەم دەست لە شەڕ و نێوان ناخۆشی هەڵگرە !.

2 – لەبەرپاڕانەوە، ڕوولێنان.

تکالێهەبوون/tika lêhebûn: کتپ:[ تکا+ لێ+هەبوون] تکالێکردن.

تکای بێجێ/tikay bêcê: نتـ:[ تکا+ ئی+ بێجێ] داوای ناماقووڵ، ویستی ناڕەوا.

تکای بێجێ کردن/tikay bêcê kirdin: کتپ: داوای ویستێکی ناماقووڵ کردن، داوای جێبەجێ کردنی کارێک نەلواوکردن.

تکای بێجێ هەبوون/tikay bêcê hebûn: کتن: داواکارییەکی بێجێ هەبوون، ویستێکی ناماقووڵ هەبوون.

بۆبوونە تکاکار/bobûne tikakar: شڕ:

1 – بۆ کەسێک پاڕانەوە و تکاکردن.

2 – بۆ کەسێک بوونە نێوبژیکەر، نێوبژیی کەسێک کردن.

کەسێک کردنەتکاکار/kesêk kirdine tikakar: شڕ: کەسێک کردنە نێوبژێکەر بۆ تکا و پاڕانەوە.

{ کوتم ئەگەر کارەکە گەند بوو دایکم دەکەمە تکاکار}{ تارێک و ڕوون. ل.105}.

.

.

.

.