هەیڤ /heyv: ن:[ کباک]
1 . کاوت، ماهـ، مانگ _ مۆنگ، هاییڤ، هەڤی، هەوی، هەوییر، هیڤ:hîv( کباک): تەنێکی ئاسمانییە بەدەوری یەکێک لە ئەستێرە گەورەکاندا دەسووڕێتەوە. ئەو مانگەی بەدەوری خڕۆکەی زەویدا دەسووڕێتەوە و ئەم مانگا نیمچە خڕە تیرەکەی 3478 کم دەبێت. هێزی ڕاکێشانی 1 / 6 ی هێزی ڕاکێشانی زەوییە کێشەکەی 1 / 8 ی کێشی زەوییە، خەستییەکەی 3 / 5 ی خەستی زەوییە هەوای لەسەر نییە.[ ئینگـ: moon].
2 . روناهی یا هەیڤێ.
هەیڤاچاردە شەڤی/heyva çarde şevî: ئانتـ:[ کباک] مانگی چواردە.
هەیڤ برەش/heyv bi reş: ئانتـ:[ کباک] شەوی تاریک.
هەیڤ دەرکەتن/heyv derketin: کتن:[ کباک] مانگ هەڵهاتن، کاتی مانگ هەڵهاتن.[ ئینگـ: moon rise].
هەیڤ رۆ/heyv ro: نتـ:[ کباک] [ ئینگـ: moon like face].
هەیڤ شیو خواریە/heyv şîw xwariye: نتـ:[ کباک] مانگی پەنای گرتووە : ئەو مانگەی لە 30 ڕۆژە.
هەیڤک/heyvik: نتـ:[ کباک] مانگی یەکشەوە. [ ئینگـ: moonlet].
هەیڤی/heyvî: ئانتـ:[ کباک] مانگی، لەمانگ چوو. [ ئینگـ: moonish].
ئاڤابونا هەیڤێ/avanuna heyvê: نتـ:[ کباک] مانگ ئاوابوون، کاتی مانگ ئاوابوون.[ ئینگـ: moon set].
تاڤ هەیڤێ/tav heyvê: نتـ:[ کباک] مانگەشەو، شەوقی مانگەشەو.[ ئینگـ: moon light].
توڤ هەیڤ/tuv heyv: نتـ:[ کباک] هەلەزەک توڤ. هەیڤی رەش بەرە.[ ئینگـ: moon seed].
تیرێژا هەیڤێ/tîrêja heyvê: نتـ:[ کباک] شەوقی مانگەشەو.[ ئینگـ: moon beam].
رۆ هەیڤ/ro heyv: نتـ:[ کباک] [ ئینگـ: moon scape].
روناهی یا هەیڤێ/runahî ya heyvê: نتـ:[ کباک] مانگەشەو.[ ئینگـ: moon shine].
کەڤرێ هەیڤێ/kevirê heyvê: نتـ:[ کباک] بەرێ هەیڤێ، بەردەمانگ : بەردێکی بەنرخی سپی ڕوونی بریقەدارە وەک مراوری، دەکرێت بە خشڵ.[ ئینگـ: moon stone].
گولا هەیڤێ/gula heyvê: نتـ:[ ڕوو][ کباک] ڕووەکێکە لە توخمی لاولاو خۆهەڵواسەرە گوڵێکی سپی دەگرێت، بەشەو گوڵەکەی دەم دەکاتەوە.[ ئینگـ: moon flower].
نی هەیڤی/nî heyvî: ئانتـ:[ کباک] گروڤر. مانگی( کناو) : خڕ وەک مانگی چواردە. کەوانەیی وەک مانگی نوێ.[ ئینگـ: moony].
.
.
.
.
سەلاحەدین، ل، 540
ئازادی، ل، 601
گیو، ل، 926
خاڵ، ب 3 ، ل، 523