ئاوکێش ¹ /awkêş: نفا:[ ئاو+ کێش( کێشان)] ئه‌و که‌سه‌ی له چه‌م و ڕووباراندا به کرێ ئاو بۆ ماڵان ده‌بات. یان که سێک که پیشه‌ی ئاوکێشی بێت.
.
.
____________________
ئاوکێش ² /awkêş: ئانفا:[ ئاو+ کێش( کێشان)] ئاوخواز : خوارده‌مه‌نی و چێشتێکی یاش خواردنه مه‌ردووم زووزوو تینوو بکات و حه‌ز له‌ئاو خواردنه‌وه بکات.
:: په‌نیر ئاوکێشه. کفته ئاوکێشتره.
:: هه‌موو چێشتێکی سوێر ئاوکێشه.
ئاوکێشان/awkêşan: کتنـ: ئاوهێنان : گوڕستنهوهی ئاو له‌چه‌م و ڕووبار و کانیاوان، بهدهفر بۆ ماڵان.
ئاوکێشی/awkêşî: نتـ:[ ئاو+ کێش +ی ] سه‌قایی: کار‌و پیشه‌یه‌کی ئاوکێش ئه‌نجامیده‌دات.
:: پووره مه‌نیج ژنێکی ئازایه، هه‌ر به‌ئاو کێشی منداڵه‌کانی پێگهیا ندووه.
{
ئه‌ر ماچی هه‌م ناخاس هم ئائیخلاسم
خۆپهی ئاوکێشی مهتبهخت خاسم
}{خانا}.
:: په‌مپی ئاوکێشی : ئاومژ.
.
.
_________________
ئاوکێش ³ /awkêş: نتـ:[ فەل] دۆڵکە، سەقا. [ لا : Aquarius ]
.
.
.
.