بێژنگ/bêjing: ن:[ کەرەستە][ بێژ+ ئینگ] وێچنە( هـ) : بۆ دابێژتن کەڵکی لێوەردەگیرێت. دەگەڵ( هێڵەک، داشگیر، باڵەکەو، سەرەد) لەیەکدەچن، بەڵام لە گەورە و بچووکیان جیاوازییان هەیە.[ ئینگـ : sieve].

 بێژنگ، وێچنە. 
 داشگیر
 باڵەکەو
 سەرەد
 هێڵەک 

{ چۆنیەتێکەی : دەفرێکی خڕی هەندێک قووڵە، بەئەندازەی دەفەیەک دەبێت، بنەکەی تۆڕی سیمی کونکونی تێگیراوە، بەدەورو و بەری دارە کە بە خەرکەمان خواری دەکەنەوە}{ نانەوازادە}.

:: به‌ری خۆر به‌ بێژنگ ناگیرێت.

{

پارەی بەخشندە و ئاوی ناو بێژنگ

وەک پشکۆیەکە بکرێتە ناو چنگ

}{ پیرەمێرد}

یان 

{

ئەگەر بینێمە سەر، خوودەی وەکوو دنگ

دڵم کونکوبن ببێ، وەک ناوی بێژنگ 

بێژنگفرۆش/bêjîngfiroş: نفا:[ بێژینگ+ فرۆش(فرۆشتن)]

1 – کەسێک کە بێژینگ ساز دەکات و دەیفرۆشێت. 

2 – [ مجـ] مرۆڤی بێشەرم و بێحەیا.

بێژنگفرۆشی/bêjîngfiroşî: نچ:[ بێژینگ+ فرۆش(فرۆشتن)+ ئی]

1 – پیشەی کەسی بێژینگ فرۆش. 

2 – [ مجـ] بێشەرمیی، بێحەیایی.

بەبێژنگ گرتن/bebêjing girtin: کتپ:[ بە+ بێژنگ+ گرتن] 

بنبێژنگ/binbêjing: ن:[ مکـ][ بن+ بێژنگ] بنوێچن( هـ)، بنپەلک، بنخەرمان، زۆڵەک، پەسمۆنە، سەرکۆزەرە، بارێزە، بنژیل، گوشک : ئەو دەنکەگەنم و دەخڵ و دانەیە، کە دووای کوتان و لەبێژەنگدانی بە خۆڵەوە لە بنیدا دەمێنێتەوە، وە یا ووردەیەکە لە بێژنگ دەکەوێتە خوارەوە.  

لەبێژنگ دران/lebêjing diran: کتپ:[ لە+ بێژنگ+ دران]

.

.

.