وەجاخ/wecax: ن: ئاگردان، جاخە( هـ)، وەجاغ، ئوجاخ _ وجاخ _ وجاغ : جاران بە ئامرازی چێشت لێنان وتراوە وەجاخ، ئێستا پێی دەگووترێت تەباخ.
.
.
______________
{
شوکر خوداوەند وەجا ئاوەردەن
جەشنی وە شادی من بەرپا کردەن
وەجاخ/wecax: ن:[ مجـ] بریتییە لە منداڵی نێرینەی مەردووم.{ خاڵ، ب 3، ل، 381}
تێبینی |
گۆڕانگاری لەنێوان پیت/تیپی ( خ) بۆ ( غ) یان بە پێچەوانەوە لەنێوان زۆر وشەی کوردی بەدی دەکرێت. |
وەجاخدار/wecax: ئانتـ:[ وەجاخ+ دار] وەجاخڕوون.
وەجاخڕوون/wecaxřûn: ئانتـ:[ وەجاخ+ ڕوون] کەسێکە کە دوای خۆی منداڵی نێرینەی باشی هەبێت.
وەجاخزادە/wecaxzade: ئانتـ:[ وەجاخ+ زادە] منداڵی پیاوی گەورەی خانەدان
وەجاخکۆر/wecaxkor: ئانتـ:[ وەجاخ+ کۆر] وەجاخکوێر.
{
ئەوسا بمانزانیبا وەجخمان کۆرە
پیاوە معقوڵمان بلەی حەمبۆرە
}{ پەئندی پێشینان}
ناوەجاخ/nawecax: ئانتـ:[ نا+ وەجاخ] ناڕەسەن، نابەجیب.
ناوەجاخی/nawecaxî: نچ:[ ناوەجاخ+ ی] نانەجینی.
وەجاغ/wecaẍ: ن: وەجاخ.
.
.
.
.