کڵۆ/kiľo: ن:
1 – کوڵۆ: هەر وردێکی یەکترگرتوو
{
دوایین کاتی هەڵقرچان و هەڵلەرزین و سووتان گەیشت
باوەشم توندتر کردەوە خۆشم سووتاند
خەمەکانم بەسەر کڵۆ خەڵووزی لەشما
سەمای مەرگ و کۆڕی شیوەنیان ئەگێڕا
}{ ژیلا حسەینی}
:: کڵۆگڵ.
:: شێوازی دروستکردنی شەکری کڵۆ یان دیژلەمە : کڵۆقەند.
کڵۆبوون/kiľobûn: کتن: تۆپەڵ بوون.
:: کڵۆبوونی خوێن لە ماوەی سووڕی مانگانەدا.
کڵۆکڵۆ/kiľokiľo: ئانتـ: تۆپەڵ تۆپەڵی بچووک.
:: کڵۆ کڵۆ بەفر دەبارێت.
کڵۆکڵۆ بوون/kiľokiľo bûn: کتن: تۆپەڵ تۆپەڵ بوون.
:: کڵۆکڵۆبوونی خوێن لە بەشێکی مێشکدا.
کڵۆکوت/kiľokut: نفا: کەستەک شکێن. [ ئینگـ: ]
کڵۆکوتان/kiľokutan: کتپ: کەستەک شکاندن
.
.
.
.