جەواڵ/cewaľ: ن:[ مکـ][ پەهلەوی : jawal] تاینجە، جەواڵە_ جواڵ، چاتمە، خەرار، جەنتک، هۆر: لە تەلیس گەورەترە لەبەن و موو دروستدەکرێت، بۆ گواستەنەوی دانەوێڵە کێشێکە بۆ دەغڵ ودان بەکاردەهێندرێت.
تێبینی |
جاران كەم ماڵ هەبوو كە ژنی تەونكەر و دەستڕەنگینی تێدا نەبێت، جا ئەوانەی خۆیان مێگەلیان هەبوو بەشێک لە خوری و مووی ئاژەڵەكانیان بەكاردەهێناو ئەوانەی تریشیان دەفرۆشت، خوری زۆر شتی لێدروست دەكرا نموونەی( جەواڵ)، دەیان پێداویستی تر لە مووی بزن دروستدەكرا. |
:: ئەوەی لە مشک بێت جەواڵ دڕه.{ پەندی پێشینان}
واتا : سروشتی گيانلهبهرى مشک مشەخۆرە و کاتێک بەدوای خواردن دەگەرێت لەنێوماڵان دەستودەم بۆ جەواڵ و گووێنی پڕ لە گەنم و دانەوێلە دیک دەبات؛ بە ددانە قرتێنەرەکانی دەیاندرێنێت و زیان بەو بەرهەمانە دەگەێنێت. هەڵبەت ئەوەی لەمشکیش بێت هەمان ئاکار و ڕەوشتی هەیە. بەڵام لەناو کوردەوارییدا بۆ جاش و خۆفرۆش دەچوێندرێت.
جەواڵی دووتایە/cewaľî dûtaye: نتـ: تێرک، خورجینی گەورە.
تاهۆڕ/tahoř: ن:[ تشت] جەواڵی زۆرگەورە.
خرار/xirar: ن:[ تشت] خەشە، تێڕ و جەواڵی لە موودروستکراو.
.
.
_________________
بناری جەواڵ غەڕە/binarî cewaľ ẍeře: نتـ:[ جێۆ]
.
.
.
.