لار/lar: ئان:

1 . [ بیر][ ئەند] چەوت، چەوێڵ، چڤێڕ( کباکخوار، کەچ.[ ئینگـ: oblique ،slant]>< ڕاست، ڕێک.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 750}.  

2 . [ ئاب] ناڕاست لە سەودا( مامەڵە)دا. 

لارای/laray: نچ: لارایی، لاری.{ وشەنامە، ل، 837} 

لارئەوەبییەی/larerebîyey: کتن:[ هـ][ لار+ ئەوە+ بییەی] لاربوونەوە( کناو). 

لارئەوەکریای/larerekiryay: کتن:[ هـ][ لار+ ئەوە+ کریای] لارکرانەوە. 

لارئەوەکەرڎەی/larerekerđey: کتن:[ هـ][ لار+ ئەوە+ کەردەی] لارکردنەوە. 

لارەکە/lareke: نتـ: خوارە، چڤناک( کباک)، چەماوە، لە لاربوونەوەت. 

لارەلار/larelar: نتـ: بەحاڵ جووڵان، لارەوە.  

لاربووەوە/larbuwewe: ف:

لاربوون/larbûn: کتن:

1 . خواربوون

2 . داهاتن. 

لاربوونەوە/larbûnewe: کتن:

1 . لارەوەبوون.، خواربوونەوە.{ گیوی، ل، 829}. 

2 . چەمانەوە، داهاتنەوە.

[ مجـ] برێتی لە گیان دەچوون.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 750}.    

لاربییەی/larbîyey: کتن:[ هـ][ لار+ بییەی] لاربوون( کناو). 

لاربییەیۆ/larbîyeyo: کتن:[ هـ][ لار+ بییەی+ ۆ] لاربوونەوە( کناو).

لارکەرڎەی/larkerđey: کتن:[ هـ][ لار+ ئەوە+ کەردەی] لارکردن. 

لارکەرڎەیۆ/larkerđeyo: کتن:[ هـ][ لار+ کەردەی+ ۆ] لارکردنەوە. 

لارکریای/larkiryay: کتن:[ هـ][ لار+  کریای] لارکران. 

لارکریایۆ/larkiryayo: کتن:[ هـ][ لار+ کریای+ ۆ] لارکرانەوە.{ وشەنامە، ل، 837}

لارکردن/larkirdin: کتپ:[ لار+ کردن] 

1 . چەماندن

2 . خوارکردن.

{

ئەی خوایە لە کارت سەری زانا گێژە

شیرنایی دەنێیە دەم دەڵێی مەیچێژە

خۆت جوانی دروس دەکەی دەڵێی مەی بینە

پیاڵێکی پڕاوە لاری کە و مەی ڕێژە

}{ چوارینەی خەیام، هەژار، ڤەژین

لارکردنەوە/larkirdinewe: کتپ: خوارکردنەوە.  

لارۆبییەی/larobîyey: کتن:[ هـ][ لارۆ+ بییەی] لارەوبوون( کناو). 

لارۆکریای/larokiryay: کتن:[ هـ][ لارۆ+ کریای] لارەوکران( کناو). 

لارۆکەرڎەیۆ/larkerđeyo: کتن:[ هـ][ لارۆ+ کەردەی] لارەوکردن. 

لارولۆچ/larûloç: نتـ: خواروخێچ، تیلاوتیل، تی وتی. 

لارولۆچ بوون/larûloçbûn: کتن: 

لارولۆچ کردن/larûloçkirdin: کتپ:

لارولۆچ گرتن/larûloçgirtin: کتن:    

لاری/larî: نچ: خواری.[ ئینگـ: slope]

لاری گرتن/larî girtin: کتن: لەڕێ کلابوون.{ گیوی، ل، 829}.   

لاریی سوورگە/larîy sûrge: ن:[ بیر][ ئەند][ ئینگـ : inclination of orbit]. 

.

.

__________

لار/lar: ئان:

1 . [ مۆسیقا] جۆرە هەڵپەڕینێکە. 

2 . [ توێ] بەدەن، گشت ئەندام. 

3 . [ سەز] جۆرێ تفەنگی ڕاو.

4 . [ زیند] جۆبڕکە، مڵە.  

5 . کز، داڵگۆشت، لاڕ. 

6 . پشتێر.

لارانەوە/lar: کتن: لەرانەوە، لەرینەوە. 

لاراندنەوە/lar: کتپ: گنگنۆک : لەراندنەوەی دەنگ یان دەفە و ئیدی کە. 

.

.

_________

 لار/lar: ئان: ڕۆیشتنی بەناز. 

:: لەنجە و لار.

لارولەنج/larûlenc: نتـ:[ ] خاوخاو، ناز و نیو ناز.  

لارولەنجە/larûlence: ئان: ڕۆیشتنی بەناز، نازوگۆز، لەنجەولار، بەنازەوەڕۆیشتن، دلبەرانە، عیشوە. 

بەلارولەنج/belarûlenc: ئان: خەرامان، نازوئیما.  

دەرکەناری لار/derkenarî lar: ئان: [ ئینگـ: slant asymptote]

شێوەی لاری/lar: ئان:[ ئینگـ: slope-point form]

شێوەی لاری یەکتربڕین/lar: ئان: [ ئینگـ: slope-intercept form]

.

.

_______

لار/lar: ن: شێوەیەکی نووسینە.[ ئینگـ: italic]. 

.

.

.

.