پلیتە ¹ /pilîte: ن:[ ل][ تشت] پڵیتە، پۆرت، فتیلە _ فتێلک: دەزوو/دەزی( کباک)یەکی بادراوە، بە ڕۆن یان چەوری هەڵکێشرابێت.[ ئینگـ : wick]

پلیتەکێش/plîtekêş: نتـ:[ تشت] دارێکە سەری لەلەکراوە، پلیتەی پێ هەڵدەکێشرێت.

چرا پلیتە/çira pilîte: نتـ:[ تشت][ چرا+ پلیتە( فلیتە/ فتێلە)] دڵنیا نیم کە ئەمە هەمان چرامووشی بێ، چونکە زۆرتر لە خەڵکی لای سەردەش و پیرانشارم ژنەفتووە و بۆ خۆم نەمدیوە. ڕەنگە هەمان چراش بێ بەڵام لە لای ئەوان ناوی چراپڵیتە واتە چرا فتێڵە بێ.

.

.

________________

پلیتە ² /plîte: ن:[ پیشە][ پۆشاک] مەرەزی لەشەدار، کە شال وشەپکی لێدروست دەکرێت.  

.

.

.

.