مەرەز/merez: ن: خوری مەرەز بەهۆی سفت و پتەوی جۆرەکەی، تێکنەچوونی ڕەنگ، زۆر بەزەحمەت دەسوتێت، دڕەنگ تێکدەچێت، ناسک و نەرمە، زوو ئاو هەڵدەمژێت و دڕەنگ وشکدەبێتەوە، کێشی سووکە، هتد بەهۆکاری ئەمانەوە سەرنجی بەکارهێنەرانی ڕاکێشاوە. درێژی تاڵی مووی( تیسک) مەرەزی کوردی نزیکەی( 14 – 18) سم درێژە، هەروەها تیرەکەی نزیکەی( 25) مایکرۆمەترە، هەتا تاڵە موی مەرەز باریکتر و درێژ تر بێت، پەسەند ترە یان ڕەواجی زیاترە.

بزنی مەرەز/bizinî merez: نتـ: موو نەرمی بزن، کە هەم پێشی دەگووترێت مەرەز. 

بزنی مەرەزی کوردی/bizinî merezî kurdî: نتـ:[ ئاژ][ بزن_ ی+ مەرەز+ ی+ کوردی] ئەم جۆرە بزنە وەها دەناسرێتەوە : ڕەنگی باوی ئەم جۆرە بزنە سپی یان زەردە پاشان ڕەشە مووەکەی لە مووی بزنی شاخاوی درێژتر و نەرمترە بۆیە بۆ پیشەسازی و چنین بەکاردەهێندرێت و سوودیکی ئابوری زۆری هەیە بە تایبەت لەجل و بەرگی کوردیدا. قۆچێکی لوول پێچی هەیە کە درێژییەکەیان دەگاتە 40 – 60 سم زیاتریش لەتەگەکاندا بەدی دەکرێت. گۆیێ بزنی مەرەز ئەستور و درێژ و شۆرە بەرادەیک زۆر نزیکی ئاستی زەوی دەبێت ئەمەش لە تایبەتمەندی تیرەکەی( خێزانەکەی) دایە. هەروەها لووتی قەوس و کەوانەیی ڕەنگی چاوی بە شێوەی نیو هیلال واتە لە مانگی چواردە دەچێت. موویکی زۆر و درێژ لەشی دادەپۆشێت. کیشی بزنەکان لە نیوان 35- 55 کیلۆ یە وە کیشی تەگەکانیش لە نیوان 50- 80کیلۆگرام دایە. لە مێژ ڕا؛ لە زنجیرە شاخەکانی زاگرۆس بزنی مەرەزی کوردی دەژێت و بەخێو دەکرێت، دەکرێت بگووترێت کوردستانی مەزن زێدی ڕەچەڵەکی بزنی مەرەزە. بزنی مەرەز شیرێکی زۆر دەدات. لە ئێستادا بزنی مەرەز بەهۆی تێکەڵاوی لەگەڵ نەژادەکانی تردا، مەترسی لەناوچونی لەسەرە. لە خوری مەرەز  ڕانک، چۆغە، کڵاو، دەستکێش، کلێتە، گۆرەوی، پوزەوانە، شاڵ، سەرشان و گەلێ پۆشاکی تری لێ دروست دەکرێت لە کوردستان دا.[ ئینگـ : Kurdish mohair goat]

 تێبینی 
 خاوەنی دوو فرووی تایبەتە، تەنها فرووی دەرەوەیان درێژە بەکاردەهێندرێت بۆ ڕانک و چۆغە و پۆشاک.
 مووی فرووی ناوەوەیان کورتە، وە بەهۆی نەبوونی پیشەسازی تایبەت، ئەم جۆرەیان فڕێ دەدرێت 
 پووشی
 ڕەش مەرەز
 زەردی کارەبای
 سپی
 سۆری تاری

ئەم ڕەنگانە قیمەت دەکەن.

 تێبینی 
بزنی مەرەزە لە تەمەی دووساڵی بێچووی دەبێت تا تەمەنی شەش ساڵیش باشە. شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکانی لە بزنی ئاسایی جیایە. لە جۆری نایابە و نرخەکەی گرانترە. لە تام و خواردن سووکترە. گۆشتی بزنی مەرەزە لە گۆشتی بزنی ئاسایی خۆشترە. هیچ بۆنێکی نییە.

.

.

.

.

{ شەن بۆ کشتوکاڵ}