لاگیر/lagîr: نفا:[ لا+ گیر( گیران)] تەرەفدار: کەسێکە کە لایەنی یەکێک بگرێت.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 234}
لاگیرە/lagîre: نتـ:[ پۆشاک] جۆرە خشڵێکە ژنان لەسەری سەر پێچەوە دەیدەن لە سەریان.
لاگیری/lagîrî: نچ: لایەنگیری : لایەن گیریی یەکێک.
لاگیری کردن/lagîrî kirdin: کتپ:[ لاگیری+ کردن] بەرگری لەلایەک کردن، پشتیوانی کردن،
.
.
.
.