مێو ¹ /mêw: ن: مێوی شانەی هەنگ یان ڕۆنی ووشک. 

مێودار/mêwdar: ئانتـ:[ مێو+ دار] 

مێوین/mêyîn: ئانتـ:[ مێو+ ین] لە مێو چێ کری.{ هەنبابەبۆرینە، ل، 846}  

.

.

____________

مێو ² /mêw: ن:[ ڕوو] داری ترێ

بەرگەمێو/bergemêw: نتـ:[ خوار] ئاپراغ _ یاپراخ، پەڵکەمێو، دۆڵمە، گەڵامێو.

بەرمێو/bermêw: نتـ: [ خوار][ بەر+ مێو] پەڵکەمێو، گەڵامێو، بەرگەمێو، (یاپراخ).

بنەمێو/binemêw: نتـ:[ کشت] تاکە دارێکی مێو.

:: ڕەزی مەلاقادری سیتەک هەزار بنەمێوی دەبوو.

.

.

.

.