پەڕ¹/peř: ن:[ باڵ][ هیک: پەرنە][ پەهلەوی: parrak : پەراک] پەڕ _ پەڕک( کباک)، پوورت( کباک)
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە.. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەرێنە | anvrap |
1 . : ئەو تووکە نەرمەیەکە، لەشی مەل و باڵندە دادەپۆشێت. ئەمانەش سێ جۆرن :
1 . 1 . شاپەڕ : کە لە سەر کلک و باڵی باڵندە دەبێت.
2 . 1 . پەڕ : تەواوی لەش دادەپۆشێت.
3 . 1 . کورک : کە تووکێکی ووردە لەژێر پەڕەکانەوە دەبێت.
پەڕی باڵارا/peřî baľara: نتـ:[ هـ][ پەڕی+ بالارا] پەری باڵداران.
پەڕۆک/peřok: نتـ:[ پەڕ+ ئۆک] فڕندە، باڵندە، باڵدار، پەلەوەر.
{
دەهاتنە سڕیەم نازی و نازەنین
لە سەرم دەنیشت پەڕۆکی باڵشین
}{ بەیتی پیرادار}.
.
.
________________
پەڕ²/peř: نفا:[ لەڕەگی( پەڕین)وە هەندێک واتاسازی لێسازکراوە]
1 . پەڕەوازە، دوورکە بۆ واتای گۆشەگیر، گۆشەنشین سازکراون.
2 . سنوور، کەنار و قەراخی ئاو و زەوی لێسازکراوە.
1 . 2 . ئەوپەڕ : ئەوبەر، ئەوسەر.
2 . 2 . ئاوا، وون: تاوپەڕ، ڕۆژپەڕ، زەردەپەڕ.
3 . جیا، لێدراو.
:: پەڕیوو، پووشپەڕ.
:: با پەڕ بووە.
4 . دوایی، دوومایی( ئاخر).
پەڕان/peřan: ن:[ پەڕ( پەڕین)+ ئان]
1 . لێکرانەوە، کەرتبوون، لێفڕێدران، فڕێدانی تیپ یا ووشە لە نووسین یا ئاخاوتن.
2 . سواربوونی نێر لەمێ.
پەڕانەوە/peřanewe: کتن:[ پەڕ( پەڕین)+ ئان+ ئەوە]
1 . تێپەڕاندنی پانایی ڕێگا، شەقام و ڕووبار و شتی لەو بابەتانە.
:: منداڵەکان لەشەقام پەڕانەوە.
2 . تێپەڕاندنی مەترسی و بەلا.
:: نەخۆشە کە باری مەترسی پەران.
پەڕاندراو/peřandiraw: نفا:[ پەڕ( پەڕین)+ ئاندراو] لێکراوەوە، لێبووەوە، لێجوودابوونەوە.
پەڕاندن/peřandin: کتپ:[ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن]
1 . لێکردنەوە، شکاندنی و باینی هەرشتێک بەتینی وەها کە دەرپەڕێت.
پەڕبوون/peřbûn: کتن:[ پەڕ+ بوون] دەرکەناربوون، گۆشەگیربوونی یەکێک.
پەڕاندنەوە/peřandinewe: کتپ:[ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن+ەوە]
1 . لە چۆم و زێ یان لە ئاو یان شەقام لەمبەرە و بۆ ئەوبەر چوون.
2 . [ مجـ] لە ڕووشە و گێچەلان ڕزگار و قورتارکردن.
پەڕانن/peřanin: کتپ: پەڕاندن.
پەڕاو/peřaw: نفا:[ پەڕین]
1 . زڕیەبوون، تێکچوونی باری ئاسایی.
:: ڕەنگ پەڕاو.
2 . چوونەهەوڕ و بوونەهەڵمی ئاوەکی نێو شتێک لە ماوەیەکی درێژخایەندا.
3 . پەڕاندراو، لێکراوەوە، لێبووە وە، پەڕاو، لێجوودابوونەوە.
4 . نەمانی بۆن و بەرامی هەرشتێک کە بۆنی هەبووبێت.
پەڕەکا/peřeka: نتـ:[ پەڕی کا.
پەڕبەپەڕ/peřbepeř: نتـ:[ پەڕ+بە+پەڕ] پەڕپەڕ.
پەڕبوون/peřbûn: کتن:[ پەڕ+ بوون]
1 . دوورکەوتن، پەڕەوازەبوون، گۆشەگیربوون.
2 . بەسەهووچوون.
پەڕین/peřîn: کتن:[ وەپەڕە، بپەڕە، پەڕیم، دەپەڕم، بپەڕیبمایە].
پەڕیوە/peřîwe: ئانفا:[ ] ئاوارە، بەڕیدە.
{
بوومە ئاوارە وپەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردەداوی ڕێی نەجات
}{ هێمن}.
پەڕیوەبوون/peřîwebûn: کتن: ئاوارەبوون، تاران، هەڵوەدابوون : دوورکەوتنەوە لە شوێنی هەمیشەیی و گیرسانەوە لە شوێنێکی دیکە.
پەڕیوەکردن/peřîwekirin: کتپ: ئاوارەکردن، هەڵوەداکردن : دوورخستنەوی خەلک لە شوێنی خۆیان.
تێبینی |
بەدوای پێشگری( دا)، ( ڕا)، ( ناو+لێ)، (هەڵ) دا دەلکێت و واتای کردارەکەی دەگۆرێت.{ هەژار}. |
داپەڕاندن/dapeřandin: کتپ:[ دا+ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن] ڕەتاندن.
:: دام پەڕاندە خوار.
دەست پەراندن/dest peřandin: کتپ:
ڕاپەڕاندن/řapeřandin: کتپ:[ ڕا+ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن] بێدارکردنەوە.
:: ڕایپەراندم.
خەولێپەڕاندن/xewlêpeřandin: کتپ:[ خەو+ لێ+ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن] نەهێشتن.
سەرپەڕاندن/ser peřandin: کتپ:
هەڵپەڕاندن/heľpeřandin: کتپ:[ هەڵ+ پەڕ( پەڕین)+ ئاندن]
1 . ڕەقساندن.
2 . بەجێهێشتن، بواردن، تێپەڕاندن.
:: خەتێکی ئەو نامەیەت پەڕاند و نەتخۆێندەوە.
3 . لەپشت سەرنان، پەڕینەوە.
:: نیوە شەو سنوورمان پەڕاند.
4 . کەڵدان، چاککردنی وولاخی یەکسم لە مێینەکەی، ساوکردنی نێر لە مێی نەکەی
:: پەڕاندنی وولاخ .
5 . چابوونەوە
:: پەڕاندنی نەخۆشی.
6 . لەکۆڵبوونەوە.
7 . لەت لێفڕێدان، پارچەلێفڕێدان.
:: ئەم لکەبپەڕێنە.
.
.
____________
پەڕ³/peř: ئان:[ هـ]
1 . پڕ.
:: پەڕی گوڵ.
2 .[ ڕوو] پەلک: کوتێک لە گوڵ.
:: پەڕی گوڵی: بەلچم، پەلک( کباک).
3 . پەڕی پەرتووک و دەفتەر و کاغەز. پەڕی پەرتووک دوو لاپەڕە یە.
4 . [ واز] وەرەقەی کایە و قومار.
پەڕک/peřik: ن:
1 . سەروو، دەر.
2 . مەری سپی سەرو و گەردن ڕەش.
3 . وەرەقی کاغەز.
پەڕئەدەبی/peředebî: نتـ: سەرووئەدەبی، دەرئەدەبی.[ ئینگـ: extra literary].
پەڕجیهانی/peřcîhanî: نتـ: سەرووجیهانی، دەر.[ ئینگـ: extramundane].
پەڕزمان/peřziman: نتـ: سەرووزمان، دەرزمان.[ ئینگـ: extra language].
.
.
___________
پەڕ 4 /peř: ن: گۆشە، سووج، پەنا.
پەڕگر/peřgir: نفا:[ پەڕ+ گر( گرتن)] گۆشەنشین، گۆشەگیر، دوورەپەرێز.
:: پەڕگر دانیشتووە و سەری داخستووە.
پەڕگرتن/peřgirtin: کتن: گۆشەنیشتن، گۆشەگیربوون.
.
.
__________
پەڕ¹/peř: ن:[ گیان] مەڕی سپی سەر و گەردن ڕەش.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 117}
.
.
.
.