هەرا ¹ /hera: ن: ئاژاوە، گێرە و کێشە، پشێوی

هەراکردن/herakirdin: کتپ:[ هەرا+ کردن] کێشە و گێرەکردن.  

هەرانانەوە/herananewe: کتپ: کێشەسازکردن، ئاژاوەنانەوە.  

هەرا و زەنا/hera û zena: نتـ: چەقە و گۆڕە، زەنازەنا.   

هەرا و هوریا‌/hera û hurya: نتـ:[ هەرا + و+ هوریا] ئاژاوە، هەراوزەنا.

بەقەوهەراکردن/beqewherakirdin: کتپ:[ بە+ قەو( قوەت)+ هەراکردن] بەهێزهەراکردن. 

هەنگامە/hengame: ن: حەشرەلا، هەرا.

.

.

_____________

هەرا ² /hera: ن: بانگ، قاو. 

هەراکردن/herakirdin: کتپ:[ هەرا+ کردن] قاوکردن، دەنگ بەرزکردنەوە. 

هەراهەرا/herahera: ئانتـ: قاوەقاو، قیڕەقیڕ.  

حەشدەڵا/ĥeşdeľa: نتـ:[ ؟][ ئەردە] هەراهەرا.

.

.

_____________

هەرا ³  /hera: ن: دوور >< دژی نیزیک.  

هەرایەر/herayer: ن: دوورتر دوورتر، هەر دوورتر. 

.

_____________

هەرا 4 /hera: ن: هەراو، پان، گوشاد، فرەهـ. 

هەرایەی/herayey: ن: هەواری، پان و بەرینی. 

هەرایی/herayî: نچ: پانایی، بەرینایی. 

.

.

.

.