کیوون/kiyûn: ن:
1 . پیک : لاسکە گیای باریکی کلۆر.
2 . پیک : کوتکی ئاسن بۆ بەردشکاندن.{ گیو، ل، 680}
.
.
_____________
کیوونی/kiyûnî: ن:[ واز][ سەز] بەدەردەپانی، بەردەسەنگ( ل)، بەردەقانی، بەرکانی، پەتەڤینگە، پۆچەقانی، قانک، قەڵماسک، قەڵماسنگ، قۆچەقانی، کەفکانی، کەڤرکانی، کەلاسونگ، کەلاسینگ، کەلەسونگ، کەهنیک، کەوان پیتک، کیوار، کیفار( ل) : ئامراز و كەرەستەی هاوێژە بەدەست، بۆ فڕەدانی بەرد و گوللـەی ئاسنی : بەردەقانی لە بەن یان خوریی رەنگاو رەنگ دروست دەكرێت هەردوو باڵەكانی بەشێوازی هۆندنەوەی خرۆكی دەكرێت و ناوەڕاستەكەشی هەر لە خۆی دەبێت بە ئەندازەی ناو لە پێک و باڵەكانی نابێت لە 50 سم كەمتر بێـت، سەرووی باڵەكانی بازنەیی دەبێ بۆ ئەوەی لە پەنجەی بچووک بخرێت تاوەكو بەردەكەی پێی داوێی لەكاتی بەردانی یەک لای بڕوات لە دەستت. ئەوەی شایەنی باسە هەر لەزۆر كۆنەوە بەكارهاتووە جگە لە نەتەوەی كورد نەتەوەی دیكەیش بەكاریان هێناوە بۆ پاراستنی دەغڵ و دان لە چۆلەكە و ئەو باڵندانەی كە زەرەرمەندن یان بۆ پاس كردن و رەواندنەوەی گورگ لە كاتی شوانكاریی كردنی مەڕو ماڵات، زۆر جاریش بۆ نیشان شكاندن یاری و كات بە سەربردن بەكار هاتووە.{ گوڵان}
.
.
.
.