ڕەوان/řewan: ن:

1 -[ فە] گیان، پەریمێرگ.{ گیو، ل، 492}.   

2 – هەر چییەک لە ڕۆیشتندا گە ناکا، وێستانی نیە.

:: ئەسپی ڕەوان.

:: ئاوی ڕەوان.

3 – ڕەوانە، ناردن.

4 – شاری ئێرەوان.{ هەژار، ل، 362}.

ڕەوان بوون/řewan: کتن: بەڕێ کران.  

ڕەوانبێژ/řewanbêj: نتـ: دەم پاراو، قسەڕەوان، خۆشدوو، جوانپه‌یڤ، قسه‌خۆش.[ ئینگـ: Eloquent ]. 

ڕەوانبێژی/řewanbêjî: نچ: خۆشدووی، جوانپه‌یڤی، هونه‌ری ئاخاوتن.[ ئینگـ: Eloquence ].

ڕەواندار/řewandar: ئانتـ: گیانلەبەر. 

ڕەوان کردن/řewan kirdin: کتپ: ناردن.  

ڕەوانوێژی/řewan: ن: گیانناسی، دەروونزانی.[ ع : علم الارواح].{ مەردۆخ، ب، ل، 781} 

بێڕەوان/řewan: ئانتـ:[ بێ+ ڕەوان] بێگیان، مردوو

.

.

__________________

ڕەوان/řewan: ن: 

1 – مرۆڤ یان گیانلەبەرێکە لە ڕۆیشتنێدا زیرەک و خۆشەویست بێت، تێگەیشتن، ساخکردنەوە، وانەود، وور.{ گیو، ل، 492}.

2 – خوێندنەوەی بێ گرێکردن.

:: ئەم کتێبەم ڕەوان خوێندەوە.

ڕەوان بوون/řewan bûn: کتن: باش زانینی خوێندنەوە.

ڕەوان کردن/řewan kirdin: کتن:

1 – باش فێربوون.

:: دەرست ڕەوان کرد. 

2 – غارپێکردن.{ مەردۆخ، ب، ل، 781}

.

.

____________________

ڕەوان/řewan: ن: شل، ڤڕۆکەر( کباک) : کەسێ کە زگی دەچێت و گوێ شل بکات و گرفتی نەبێت.{ مەردۆخ، ب، ل، 781} 

ڕەوان بوون/řewan bûn: کتن: زگ چوون گرتن.  

.

.

__________________

ڕەواندن/řewandin: کتپ: ڕەڤاندن. 

ڕەواندنەوە/řewandinewe: کتپ: 

1 – ترساندنی حەیوان و هەڵاتنی. 

2 – بەند لە پزو دەرکێشان. 

3 – [ کەش] ڕاماڵ بوونی هەور بەهوی با وە.  

ڕەوانن/řewanin: کتپ:

ڕەواندن. ڕەمانن، تارانن، ترسانن، تەرەکردن، سڵەماندنەوە{ هەژار، ل، 363}.{ مەردۆخ، ب، ل، 781} 

گوشادەوکردن، بڵاوکردنەوە.

ڕەواندنەوەی پزووی شەڕواڵ.

ڕەواننەوە/řewaninewe: کتپ: ڕەواندنەوە. 

وازکردن. بڵاوەپێکردن،

:: ڕەواننەوەی هەور.

.

.

___________________

ڕەوان/řewan: ن: خڕ : گەورەتر لە ئەندازە، بەرامبەر گیر.{ مەردۆخ، ب، ل، 781} 

ڕەواندز/řewan: نتـ: قەلای ڕەوان، دەبابە : قەلای بزۆک. 

.

.

__________________

ڕەوان/řewan: ن: ڕەهوان، ڕەواڵ، ڕێڤان، ڕێوی، ڕێونگی.{ گیو، ل، 492}. 

.

.

.  

.