ژاوە/jawe: ن:[ دەنگ] قاڕە، قاژە، گرێچ، وژە.  

ژاوەژاو/jawejaw: ئان:[ دەنگ] تەقەو ڕەقە، چەرقین، خروجڕ، خشەخش، دەنگەدەنگ، زەلەزەل، شنگێنی _ شنگین، غەڵبەغەڵب، قارەقار، قاژەقاژ، قاوقیژ، قەرقەشە، قیروقیژ، گاڵەگوت، گونگەشە، وژەوژ، هەراوهوریا.[ ئینگـ: noise]

1 – دەنگی تێکەڵاوی بۆقان.{ هەژار}

{

ڕۆژ و شەو گوێمان لەبەر ئەنهار و جۆگە و هاژەهاژە 

شەو نیر خەومان لەبەر قرژاڵ و بۆق و ژاوەژاوە

}{ نالی، ل، 363}

2 – دەنگودۆر، گەرەمۆل : ئەو دەنگە نە ناوازانەیە کە مرۆڤ بێزاردەکات بە تایبەت کۆئەندامی بیستن. کە توانای وەرگرتنی هەر جۆرە دەنگێک نییە، کە لەلای بیسەر ناسراو نەبێت. یاخود، بریتیە لە دەنگێک یان چەند دەنگێکی تێکەڵ بەیەک بوو، کە واتایەکی ئاشکرا و دیاریکراویان زۆرجار لێبەدەست ناهێنردێت.[ ئینگـ: noise].   

ژاوەژاو کەر/jawejawker: نفا:[ دەنگ] دەنگەدەنگکەر، گریچکار، وژەوژکەر.[ ئینگـ: noise maker].    

ژاوەژاو کردن/jawejaw kirdin: کتپ:[ دەنگ] گرێچ کرن( کباک)، دەنگەدەنگ کردن، وژەوەژکردن.   

                                                                                           

بەژاوەژاو/bejawejaw: ئانتـ:[ دەنگ] بەدەنگ دەنگ، ب گرێچی( کباک)، پڕ لە غەڵپەغەڵپ.[ ئینگـ : noisily].  

بێژاوەژاو/bêjawejaw: ئانتـ:[ دەنگ] بێچرکە، بێدەنگ، بێ گرێچ( کباک)، کپ.[ ئینگـ : noiseless].  

دژەژاوە/dijejawe: نتـ:[ دژە+ ژاوە] دژەدەنگ، دژی قیژەقیژ.[ ئینگـ: antiphone]{ پەزیشکی، ل، 39}

 گوڵبژێرک لە جۆرەکانی ژاوەژاو 

ژاوەژاوە سروشتییەکان/jawejawî siruştîyekan: نتـ:[ دەنگ] وەک هەورەگرمە و هەژەی بای ڕەشەبا و خوڕەی لافاو

ژاوەژاوی کارگەکان/jawejawî kargekan: نتـ:[ دەنگ] وەک دووکانی فیتەر و تەنەگەچی و دارتاش و کارگەی گەورە گەورە.  

ژاوەژاوە کۆمەڵایەتییەکان/jawejawî komeľayetî: نتـ:[ دەنگ] وەک ئاهەنگگێڕان و کۆڕ و سیمینارەکان و بەکارهێنانی بڵندگۆ

ژاوەژاوی گواستنەوە/jawejawî gwastinewe: ئان:[ دەنگ] بە هەموو جۆرەکانییەوە وەک ئۆتۆمۆبیل. شەمەندەفەر، شەقامی خێرا یان فڕۆکە. …هتد. 

.

.

______________

ژاوە/jawe: ن:[ ئەردە] فڵتە.{ گیو، ل، 547}. 

.

.

{

کەمالنامە، ل، 727

سەلاحەدین، ل، 565

}