ڕووپۆش/řûpoş: ن:[ ڕوو+ پۆش( پۆشان، پۆشین)]

1 – [ پۆشاک] پەچە، پێچە، ڕووبەند، چارەپۆش: پارچە تەنراوێکی تەنکە ژنان لە کاتی چوونە دەرەوەیاندا ڕوویانی پێدەپۆشن. 

:: ڕووبەندی ژنان. 

2 – سەرپۆش، سەرئەنداز: پەردەیێكە بەسەر سینی و چشتیتر دادەدرێت.

3 – بریتییە لە چینێکی تەنک کە دەخرێتە سەر ماددەیەکی تر.[ ئینگـ: Coating]

ڕووپۆشان/řûpoşan: كتن:[ ڕوو+ پۆشان]

ڕووپۆش کران/řûpoş kiran: کتپ:

ڕووپۆش کراو/řûpoş kiraw: ئانفا: ماددەی ڕووپۆشکراو پێی دەگوترێ بەستەر .[ ئینگـ : Substrate].

ڕووپۆش کردن/řûpoş kirdin: کتپ:

ڕووپۆشین/řûpoşîn: كتن:[ ڕوو+ پۆشین] ڕووگرتن، ڕووداپۆشین.

بێ ڕووپۆش/bê řûpoş: ئانیـ:[ بێ+ ڕووپۆش]. 

.

.

.

.