پەرت/pert: ئان، ن:
1 – شوێنی دوورە دەستولاڕێ.
2 – فڕێ، تووڕ، پەڕاگەندە.
3 – گێژ، تێنەگەیشتوو، لەڕاستی دوور.
4 – لێکدوور و بێمانا.
5 – ئاشکرا، بەلا، بەلاڤ، بلا، بلاڤ، بڵاو، پەخش، پەرش، پەرێشان، پرژ، پژیاگ، پڕش، چرژ، چرڤر، وولاو، وەلاو.
6 – هەڵەکەر.
7 – هەڵدێڕاو.
پەرتان/pertan: کتن:[ پەرت+ ئان]
1 – لەنێوبران.
2 – [ کباک] تووک ڕنان.
پەرتاوتن/pertawtin: کتپ:[ پەرت+ ئاوتن ]
1 – [ کهـ] لک هەڵپاچینی دار.
2 – [ کباک]
1 – تووک ڕینەوە، ئاوەڕووت کردن، پەڕکردن.
:: بپەرتێنە: بڕوتێنەوە.
3 – لەناوبردن، پارچەپارچەکردن.
پەرتبوون/pertbûn: کتن:[ پەرت+ بوون]
1 – دوورە دەست بوون و لاڕێ بوونی شوێنێک.[ ئینگـ: variability]
2 – تێنەگەیشتن و حالی نەبوون لە قسە و کێشەیەک.
3 – ئاشکرابوون، پەخشبوون.
پەرتبەستن/pertbestin: کتپ:[ پەرت+ بەستن] فڕێدران، داکەوتن.
پەرتەتێکەوتن/perte têkewtin: کتپ:[ پەرت+ ئە+ تێکەوتن] بلاوبوونەوە، پەرتبوون.
پەرتدان/pertdan: کتن:[ پەرت+ دان] فڕێدان، تووڕهەڵدان، هەوڕدان، ئاوێژتن، هاوێشتن، هەوڕدان، بڕک کردن.
پەرتسێنی/pertsênî: نC:[ ئاب][ پەرت+ سێن( سەن: سەندن)+ ی] کڕینی بێجێ، وێڵخەڕی.
پەرتکەر/pertker: نفا:[ پەرت+ کەر( کردن)]
پەرتکردن/pert kirdin: کتپ:[ پەرت+ کردن]
1 – ئاشکراکردن.
2 – فڕێدان، تووڕدان، هاویشتن، برنگدان، هەڵدان.
3 – وازلێهێنان، وەلکردن، وازهێنان.
پەرتگا/pertga: نتـ:[ پەرت+ گا] شووێنی بڵاوو ئاشکراکردن، هەڵەت، تووش، لێژایی، خزگە.
پەرتگە/pertge: نتـ:[ پەرت+ گە] پەرتگا.
پەرتوبڵاو/pert û biľaw: ئانتـ:[پەرت+ و+ بلاو] پڕژ و بلاو، داغان، پەڕگەنە.
پەرتوبڵاو بوون/pertûbiľaw bûn: کتن:[ پەرتوبلاو+ بوون] پڕژوبلاوبوون، داغانبوون.
پەرتوبڵاوکردن/pertûbiľawkirdin: کتپ:[ پەرتوبلاو+ کردن] پڕژوبلاوکردن، داغانکردن.
پەرتوپەلا/pertûpela: ئانتـ:[ ئد][ پەرت+ و+ پەلا]
1 – قسەی بێسەر و بەرە، قسەیەک کەشتی بەسەرشتە وەوە نەبێت.
2 – قسەی بێسەروبەرەی نەخۆش، وڕێنە، هەلیت و پەلیت.
پەرتوێژی/pertwêjî: نفا:[ پەرت+ وێژ+ی] وێڵوێژی، ئاخاوتنی بێجێ.
پەرتوێژی کردن/pertwêjî kirdin: کتپ:[ پەرتوێژی+کردن] خۆتێهەڵقورتان، وێڵ وێژی کردن، لە ئاخاوتنی کەسێکدا هەڵدان.
پەرتی/perî: نچ:[ کباک][ پەرت+ ی] پرتک، بلاوی، خاوەندی بەرگی دڕاو و پرتک.
پەرتیات/peryan: نتـ: پەرتەمەنی، بلاوکراوە.
پەرتین/perîn: کتن:[ کباک]
1 – تووک و پەڕلێبوونە وە، خوری لێبوونەوە.
2 – دڕان( جل، پۆشاک).
پەرتی پەرێشان/perî perêşan: نتـ:[ پەرت+ ی+پەرێشان] سەرلێشێوان.
.
.
.
.