پەرژ/perj: ئان: پەردێژ، دەرەفەت، هەل.

پەرژان/perjan: کتن: پێکران، خەریک بوون، گوێ پێدان، لەدەست هاتن، هاتنەسەرخۆ : دەرەفەت دەست کەو‌تن بۆ کردنی کارێک یان چوونی شوێنێک.

پەرژیان/perjyan: کتن: پەرژان.

پەرژین/perjîn: کتن: هەلی کار لە بارەی شتێکەوە

:: نام پەرژێ. پەرژان. 

.

.

_____________________

پەرژ/perj: ئان: بڵاو، پەرش

پەرژبوون/berijbûn: کتن: پژان، بڵاوبوون، بژیان، پڕژان.

پەرژوبلاو/perj û biľaw: نتـ: پەرشوبلاو، پشاو، پرش و بڵاو.

پەرژین/perjîn: ن:[ پهـ : پەرچیین، فار: پەرچین] پەرجان( کباک)، پەرگین، پەرچین( هـ)، پارچین( زا)

1 – چیلە، تانۆک _ تان، تەیمان، پەرجان : بەرهەڵستێکە لە دڕک و داڵ کە بە دەوری باغ و بێشتان و شوێنێک دا دەیکێشن هەتا کەسی غەیر و گیاندار نەچنە نێوی.

2 – [مجـ] دوور لە، جێ لە

:: پەرژین بێ لە ئێوە .

پەرژین نەکراو/perjîn nekiraw: ئان: بێتان.

.

.

.

.