سێف/sêf: ن:[ ڕوو] سێو، سێڤ، سێب : میوەی خوشی بەناوبانگ.
سێفە لووکە/sêfe lûke: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە بەرێکی ووردی خڕی سپی دەگرێت و دەخورێت.
سێف زەمینە/sêf zemîne: نتـ:[ ڕوو] پاکەپاکە، پەتاتە، رتاخ، خرکە، سێپ زەمینی، سێوی زەمینی، کارتۆفل، گازۆڵە، یارەڵماسی.
.
.
______________________
سێف/sêf: ن:[ جێۆ] ناوی دوو گوندن لە شاری مەریوان شیف خواروو، و سێف سەروو.
سێف خواروو/sêf xwarû: نتـ:[ جێۆ] ناوی گوندێکە لە ناوچەی شاری مەریوان.
سێف سەروو/sêf serû: نتـ:[ جێۆ] ناوی گوندێکە لە ناوچەی شاری مەریوان.
کانی سێف/kanî sêf: نتـ:[ جێۆ] ناوی گوندێکە.
.
.
.
.