سێو/sêw: ن: [ ڕوو] سایە : saye ( كباك، زا)، سای، ساوی، سێف، سێڤ : داێکە لە تیرەی ( گوڵ سوورەکان :  Rosacées ) و سەر بە دەستەی ( سێوەکان : Pommacées ) کە لە ئاو و هەوای فێنکدا بە باشی بەر دەگرێت، تا 6 میتر بڵند دەبێت و گەڵاکانی لە نێوەڕاستەوە پان و لە دوو سەرەوە باریکن و لە نووکەکانیانەوە ددانەیان هەیە. بەرەکەشی کە سێوەکەیە، خڕە بەڵام لە هەردوو سەرەوە بە رووی نێودا چووەتەوە و تام و بۆنیشی زۆر خۆشە. تۆودانی سێوەکە 5 دیوی هەیە کە لە هەریەکەیاندا دوو تۆو هەیە. گوڵەکانی پەمەیی یان چەرموون و چەندین جۆری هەیە کە ئەمانە جۆرە سەرەکیەکانیانن، لە شوێنە مامناوەندەکانی نیوەی باکووری گۆی زەوی، لە چیاکانی حەوزی دەریای سپی ناوەڕاست زۆرە. سێو بە ڕەچەڵەك لە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیایەوە هێندراوە. هەروەها لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و ناوچەی قەوقاز و نۆرویژ لە شوێنە نزمەکان هەیە. سێو دارێکی کۆنە و لە Dagmossa لە Alvstra kosterدا رەشوو (سوغاڵ)ی دارسێویان دیوەتەوە کە هی 4000 ساڵ لەمەوبەرە.[ ئینگـ : Apple ][ لا : Malus domestica ]

{

هەرمێ وەی وەی هەرمێ

سینگۆڵەت باخی ورمێ

لە سەر سینگی دوو سێون

ناوێرم دەستیان بەرمێ

}{ فۆلکلۆر}.

سێوە پاییزە./sêw: ن: [ ڕوو]

سێوە زستانی./sêw: ن: [ ڕوو]

سێوە سوورە/sêw: ن: [ ڕوو]

سێوەمەلەتیك/sêw: ن: [ ڕوو] ئەمەیان جۆرێکی پاییزەیە.

سێوی کێوی/sêw: ن: [ ڕوو] شوێنی سەرەکی ئەم جۆرە سێوە وولاتی بریتانیا یە.  [ لا : Pyrus malus ]

.

تاڵە سێو/sêw: ن: [ ڕوو] بەهارەسێو.

ترشە/sêw: ن: [ ڕوو] 

ترشە تاوسان/sêw: ن: [ ڕوو] { علی اشرف درویشیان، فرهنگ کرمانشاهی}.

سوورەساو/sûresaw: نتـ:[ ڕوو][ هـ][ سوور+ ئە+ ساو( سێو)] سوورەسێو. 

شەکرەسێو/sêw: ن: [ ڕوو] لە ناوەکەیدا دیارە زۆر بە تام و چێژە.

قرەیاس/sêw: ن: [ ڕوو] 

قپاقە/sêw: ن: [ ڕوو] 

گلاو/sêw: ن: [ ڕوو] { علی اشرف درویشیان، فرهنگ کرمانشاهی}.

میرزایی/sêw: ن: [ ڕوو] { علی اشرف درویشیان، فرهنگ کرمانشاهی}.

 ووس/sêw: ن: [ ڕوو] 

سێو/sêw: ن: [ ڕوو]

سێو/sêw: ن: [ ڕوو] 


زۆربەی جۆرەکانی سێو، تام و بۆنیان خۆشە و هەر بۆیە ئەو تامە ترشەی کە هەیانە چەندین جۆرە ئەسید Acide ( لە راستیدا ئەم وشەیە فەرانسەیی و لە وشەی Acidusی یونانی یەوە وەرگیراوە کە ماناکەشی “ترشی”یە) یان تێدایە و بێجگە لەمەش ڤیتامینەکانی B و C یان تێدایە. سێو یارمەتی لەش دەدا بۆ ئەوەی باشتر خواردەمەنی هەزم بکا. ئاوی سێو بۆ دەرمانی سکچوونی منداڵان و سێوی کوڵا و گەڵ شەربەت و قەند یان کومپوتی سێو بۆ هێندێک لە نەخۆشیەکانی ریخۆڵە و گەدە زۆر بەکەڵکە، بۆ ئەوانەش کارەکەیان پێویستی بە بیرکردنەوەی زۆرە، زۆر بەکەڵکە. شەوانە پێش خەوتن سێو بخورێ زۆر باشە.



سێو یەکێکە لەو مێوەگەلە کە لە مێژە ئێرانیەکان سفرەی خەوت سینی نەورۆزی پێ دەڕازێننەوە و یەکێکیشە لە حەوت “سینەکە”، ماناکەشی جوانی و خۆشەویستی و رووسوورییە و نیوەی بە پیاو و نیوەکەیتریشی بە ژن دەزانن. لە کوردەواریشدا ئەگەر دو شت زۆر وەک یەک بچن دەڵێن: ئەڵێی سێوێکن و کراون بە دوو لەتەوە.
سێو چەند هەزار جۆری هەیە و ئێستا لە باخچەیەک لە بریتانیادا کە جۆری سێوی لێ پەروەدە دەکرێ، ژمارەی جۆری دار سێوەکانی گەیشتوونەتە 670 جۆر.
ئەمەش چەند جۆری ناسراوی سێو:
Bramleys seedling، ئەم جۆرەیان رەنگی سەوزێکی کاڵە. Cox Orange، ئەمەیان لایەکی سوورێکی تۆخە و لاکەیتری سەوزێکی تۆخە. Golden Delicious، ئەم جۆرە سێوە هەر وەک لە ناوەکەیدا دەردەکەوێ، رەنگێکی زەردی وەک زێڕی هەیە. Discivery، رەنگی ئەمەیان سوورێکی زۆر تۆخە و رەنگی دیکەی تێدا نییە. Empire، سوورە و خاڵ خاڵی سەوزی تێدایە. Granny Smith، سەوزە و پەڵە پەڵە سووری کاڵی پێوەیە. Lord Lambourme، سێوێکی سوورە و پەڵەپەڵە کاڵیشی پێوەیە. Macintosh، ئەمەیان لە دوو رەنگی زەردی ئاڵماڵ نارنجی و سوور داپۆشراوە و تۆزێ لەمانەی ناوم بردن چووکەترە. رەنگە ناوی کامپیۆتەری (ماکینتوش) لەم ناوەوە وەرگیرابێ. Scarlet pimpemel، ئەمەیان لە لای قنچکەکەیەوە تاکوو نیوەی سوورە و هەرچێ بەرو لای گوڵەکەی دەڕوات رەنگەکەی سەوز دەبێت. Sturmer Pippin، رەنگی ئەمەیان سەوزێکی کاڵە و پەڵەپەڵە قاوەیی کاڵی پێوەیە. Sunset، سووری کاڵە و پەڵەی زەردی پێوەیە. Worcester Pearmain، سوورێکی ئاماڵ پەمەییە و لای قنچکەکەی و لای گوڵەکەی زەردن.
زیاتر لە 18 جۆر سێو تەنیا لە شاری سنە و شارەکانی دەوروبەریدا دەڕوێ.

بە فەرانسەیی بە میوەکەی دەڵێن Pomm و بە دارەکەشی ئەڵێن Pommier. لە ف.م. و م.گ. گەڵک وەرگیراوە.
سەرچاوە:

.

توێكڵی سێو/sêw: نتـ:[ ڕوو] توێکڵی سێو دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆرسۆلیك : کە دەرخواردی مشکەکانی تاقیکردنەوەکە درا، بووە هۆی سووتانی کالۆرییەکی زۆر و لەنابردنی کێشی زیاد، ئەمەش بەو مانایە دێت کە توێکڵی سێو یەکێکە لە هۆکارەکانی دواخستنی مەترسی تووشبون بە شەکرە و چەورییەکانی جگەر. ترشی ئۆرسۆلیك نەك تەنها چەوری دەسوتێنێت، بەڵکو بەهۆی خانەکانی چەوری قاوەییەوە ڕێگری دەکات لە زیادبوونی کێش.{ NRT2}

:: توێکڵی سێو چەوری لەناودەبات.

 

.

.

.

.

.

گوڵنامەی کوردی : حامید درودی

علی اشرف درویشیان، فرهنگ کرمانشاهی