سینە/sîne: ن:[ توێ][ هـ، موک، کهــ] 

1 ) سینەک( فە)، سنگ _ سینگ، گەردەنە : لە زگ بەرەوژوور تا گەردن. 

2 ) سینگی گیاندار. 

سینەئێشە/sîne êşe: نتـ:[ سینە+ ئێشە] گەرووئێشە _ گەلووئێشە، قوڕگ ئێشە، ژانەسینگ.{ مەردۆخ، ب 2 ، ل، 92} 

سینەباز/sînebaz: ن:

1 ) سنگەباز _ سینگەباز.

2 ) سنگ و بەرۆکی ئاواڵە. 

سینەبەرە/sînebere: نتـ: بەرەی زینی ئەسپ، سینەبەنی ئەسپ.

سینە بەرپڕنای/sîne: کتپ:[ هـ][ سینە+ بەرپڕنای] سینگ دەرپەڕاندن، خۆ گیڤ کردن.{ وشەنامە، ل، 628}

سینەبەن/sîneben: ن:[ د] گەردن بەن. 

1 ) سینەبەند : سینەبەرە، بەرە. 

2 ) زەنبەرێکە لە گەردنەوە دێتە سەر سینگ.

چەپەر بەن : دەسرازە کە سنگی منداڵی لە بێشک دا پێ شەتەک دەدەن.  

:: سینەبەنی منداڵان. 

سینەبەند/sîne bend: نتـ:[ سینە+ بەند] 

1 ) سینەبەن : جۆرە خشڵێکی ژنانە، بریتییە لە بەرموورێکی سێ لوولەی زێر یان زیوی پيرپەڕەداری پێوەیە،  

2 ) چارۆکەی سینەپۆش.

3 ) بەڕواڵکە، شینەبەرە : سینگبەندی بەرزەووڵاخی.  

4 ) سوخمەی مەمک، ستیان.

سینەبەندی ژنان/sîne bend: نتـ:[ سینەبەند+ ی+ ژنان] مەمک دان.  

سینەپاڵوو/sîne paľû: ن:[ نخ] دەردی تەنگەنەفەسی ژان و برک لە سەرماوە.{ گیو، ل، 616}

سینەپان/sînepan: ئانتـ: سنگ پان. 

سینەپانی/sînepanî: نچ: سنگ پانی.  

سینەپۆش/sîne poş: نتـ:[ جا][ پۆشاک][ سینە+ پۆش( پۆشین)]

1 ) بەروانکەی منداڵ، سیخمە.  

2 ) چارۆکەی سینگ پۆش

3 ) شەوخەف، جلیسقە. : سوخمەی بێ قۆڵی پیاوانە.{ مەردۆخ، ب 2 ، ل، 92} 

سینەتەسک/sînetesik: ئانتـ: سینگ تەسک، بێ حەوسەڵە. 

سینەتەسکی/sîneteskî: نچ: سینگ تەسکی، کەم حەوسەڵەیی. 

سینەتەنگ/sîneteng: ن:

سینەتەنگی/sînetengî: ن:

سینەچاک/sîneçak: ئانتـ: جەنگڕانی : جەنگاوەر، شەڕانی، بێسيرم، شەڕفرۆش.  

سینەڕەق/sîneřeq: ن:

سینەڕەقی/sîneřeqî: ن:

سینەڕێز/sîne řêz: نتـ:[ خشڵ] ئاشق بەند. 

سینەزەنی/sînezenî: نچ: سنگ کوتانی شیعە. 

سینەساف/sînesaf: ن:

سینەسافی/sînesafî: ن:

سینەسپری/sîne siprî: نتـ: سینگ کردنە سوپەر.{ گیو، ل، 616} 

سینەکەش/sîne keş: ن:

1 ) سەربەرەوژوورە. 

2 ) تەپە _ تەپۆلکە، بوڵونایی _ بوڵوننی : بڵندایی، بەرزایی، گردۆلکە.  

سینەفراوان/sînefirawan: ن:

سینەفراوانی/sînefirawanî: ن:

سینەک/sînek: ن:

1 ) [ توێ][ فە] سینگ. 

2 ) جۆرێکە لە کاغەزی قومار. 

سینەکەمان/sînekeman: نتـ:[ مۆسیقا][ سینە+ کەمان] پارچەیەکە لە ئامێری مۆسیقا چەند تاڵێک( ژێ)ی لێ قایم کراوە، بە کەوانەیەکی ژێدار لێ دەدرێت، دەنگێکی خۆشی لێ پەیدا دەبێت.{ گیو، ل، 616} 

سینەکردن/sînekirdin: کتن، کتپ:[ کۆن][ سینە+ کردن] کوانەکردن : لەشت کەوتن و گەڕاندنەوەی تیر. 

:: کەوانەکردنی تیر. { مەردۆخ، ب 2 ، ل، 92} 

سینەکێش/sînekêş: نفا: دەستەو هەوراز، ئامان هەوراز. 

سینەم/sînem: ن:[ کباک] ناوی کچێکی سەرپێهاتییە. 

سینەمەڕیا/sînemeřiya: ئانفا: سینەمەڕێ، سنگ شکاو. 

سینەمەڕیای/sînemeřiyay: کتن:[ سینە+ مەڕیای] سنگ شکان.{ وشەنامە، ل، 629}

سینەوبەرە/sîne û bere: نتـ: سینەبەند : قایشێکی ڕێشودارە، بە زینەوە، بە بەرسینەی چارەوێ دادێت، بۆ قایم کردنی زین.{ گیو، ل، 616}

سینەو بەرۆک/sîne û berok: نتـ: سنگ و بەرۆک. 

سینەوول/sîne wul: ن:[ کباک] سینۆر. 

سینەی بێکینە/sîney bêkîne: نتـ: سنگی دوور لە ڕق وکینە.{ وشەنامە، ل، 629}

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 8   +   6   =