گوڵەزووران/guľezûran: ن:[ ڕوو] بنەگۆزەڵە _ بنەگۆزرووان، چاڤرۆکە _ چەورۆکە، زمانەگا، گاوزبان _ گازوان. گۆزڕوان _ گۆزروانە : ڕووەکێکی دووساڵەیی یا چەند ساڵەیییە، گوڵێکی مۆر و شین دەگرێت، شوێنی ڕەچەڵەکی ئەم ڕووەکە دەوروبەری دەریای قەزوێن ـە. لەسەر چیاکان شین دەبێت. بە بەرزایی 2.200 m لە ئاستی دەریاوە. بە یەکێک دارووە گرنگەکانی دەرمانخانەی ئێرانی سەردەمی ئین سینا هەژمار دەکرێت. پەڕی گوڵی ئەم ڕووەکە بۆ مەبەستی پزیشکی وەک ئارەق پێکردن، هەڵامەت، دژی هەوکردن، ئازارشکێن، ترس ڕەوێن و هێوربوونەوە بەکاردێت.[ لا : Echium amoenum ].
.
.
.
.