پێشوو ¹ /pêşû: نتـ:[ پێش+ ئوو] پێشی : دوو دەستەکانی ئەو گیاندارانەی لەسەر دەست و پێیان دەڕۆن.>< پاشوو.

پێشوونەوی/pêşûnewy: نتـ:[ زیند][ پێشوو+ نەوی] ئەو گیاندارانەی کە دەستیان لە پێیان بچووکترە، وەک : کەروێشک، مشک و کانگۆرۆ.

:: کەروێشکی پێشوو نەوی.

.

.

____________________

پێشوو ² /pêşû: ئان: زەمانی بەر لە ئێستا، زوو، قەدیم، پێشین، ڕابردووی کۆن، نووڕ، نەوڕ.

پێشووتر/pêşûtir: ئانتـ:[ پێشوو+تر] بەرتر، بەرووتر، پێشتر

پێشووترین/pêşûtirîn: ئان: بەرترین، بەرووترین، پێشترین

پێشوونیان/pêşûnyan: ن:[ پێشوو+ نیان] پێشینیان، وەرێنان.

.

.

_____________

پێشوو ³ /pêşû: ن:[ زیند] پەخشە.

پێشووکورک/pêşûkurk: نتـ:[ زیند][ کباک] مێشوولەی وورد.

پێشوولە/pêşûle: ن:[ زیند] ئاخرکە، ئاخرگە، ئاخریوک _ ئاخویرک، ئاخۆرە، ئاخوەرە، ئاخورک، ئاخیرک، پێشی، پێشیک، پێشیلک، پینگۆک، پێشووکورک، پەخشە، تەپۆ، تۆفانە، خاکە، شەوسووتکە، کەڵمێش، گمۆرە، مخک، کوڕکوڕۆک، مەرەشە _ مەرشە، مەلەشە، مخمخک، مرمرک، مێشوولە، هورە : جۆرە میشوولویەکی ووردە، ڕەنگی وەک خۆڵە، لووتێکی درێژی هەیە بۆ هەڵمژین و شوێنی مژینەکەی لەسەر لەشی مرۆڤ خرووی دێنێت،  پیس پێوە دەدات. [ لا: phlebotomus].

.

.

.

.