نووسەر/nûser: نتـ:[ نووس( نووسین)+ ئەر] نڤیسەر _ نڤییسەڤان _ نڤیسکار : Nivîskar( کباک)، نووسکەری : Nûskerî( زا)، نووسیار. : بەو کەسە دەگووترێت کە بەرھەمێکی نووسراو یان چاپکراوی ھەبێت.
1 . ههڵهبڕ (ههڵهچن و ههڵهگیری گۆڤار و ڕۆژنامه) ، پێداچوو، ڕاستكهرهوه [ editor]
2 . سهرنووسهر (ی گۆڤار و ڕۆژنامه)
3 . نووسهر (ی گۆڤار و ڕۆژنامه)
4 . نووسهر (پرۆگرامێكه كه بۆ نووسین بهكار دهچێت)
پێکهاتەکان | |||
پێشگر | بنجی کار | پاشگر | کار |
—- | نووس | ـەران | نووسین |
بەرەو وشە ڕۆنان لە زمانی نووسین دا، د شێرکۆ بابان، ل، 8 |
نووسەری/nûserî: نچ:[ نووسەر+ ی] ئەوەی پەیوەندی بە نووسەری مژارەکەوە هەبێت.
نووسیار/nûsiyar: نتـ:[ نووس( نووسین)+ یار] نڤیسیار، نڤیسکار.
نوویسەر/niwuyser: نتـ:[ نوویس( نوویسین)+ ئەر] نویسەر.
گوڵبژێڕێک لە شێوەکانی نووسەر |
نووسەری ئابووری/nûserî aburî: نتـ:[ نووسەری+ ئابووری] ئابووری ناس، ڕەخنەگری ئابووری، لێکۆلەوەری ئابووری.
:: ڤێرجینیا وولف ساڵی 1912 ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕەخنەگر و نووسەری ئابووری لیونارد وولف کردووە.{ ویکیپیدیا}
نووسەری ئایینی/nûserî ayînî: نتـ:[ نووسەری+ ئایینی] ئایینزان، ڕەخنەگری ئایین، لێکۆلەوەری ئایین.
نووسەری ئەلەکترۆنی/nûserî elekitronî: نتـ:[ نووسەری+ ئەلەکترۆنی] ئەو نووسەرەیە کە لە ڕێگای نامەی ئەلکترۆنی بابەتی خۆی بڵاودەکاتەوە.
نووسەری پیشەیی/nûserî: نتـ:[ نووسەری+ پیشەیی] ئەو نووسەرەیە کە بابەتێک لەسەر پیشەکەی خۆی یان لە سەر پیشەیەک دەنووسێت.
نووسەری چاند/nûserî çand: نتـ:[ نووسەری+ چاند] ئەو کەسەیە هەواڵ لەسەر مژاری ڕۆشنبیری و چاندی و هونەری دەنووسێت.
نووسەری چیرۆک/nûserî çîrok: نتـ:[ نووسەری+ چیرۆک] چیرۆكنووس.
:: سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا دەبێتە نووسەری چیرۆک { گوڵان}.
نووسەری ڕامیاری/nûserî řamiyarî: نتـ:[ نووسەری+ ڕامیاری] نووسەری سیاسی.
:: لە ناوکوردا نووسەری ڕامیاری باش دەگمەنن.
نووسەری ڕۆمان/nûserî řamiyarî: نتـ:[ نووسەری+ ڕۆمان] ڕۆماننووس.
نووسەری زانستی/nûserî zanistî: نتـ:[ نووسەری+ زانستی] ئەو کەسەیە کە زۆرتر بابەتی زانستی بڵاوبکاتەوە.
نووسەری فەلسەفی/nûserî felisefî: نتـ:[ نووسەری+ فەلسەفی] ئەو کەسەی کە گرنگی بابەتی فەلسەفی و پەرەی پێدەدات و ڕاڤە و شی دەکاتەوە.
نووسەری مێژوویی/nûserî mêjûyî: نتـ:[ نووسەری+ مێژوویی] مێژوونووس.
نووسەری وەرزشی/nûserî werzişî: نتـ:[ نووسەری+ وەرزشی]
.
.
.
.