کۆت/kot: ن:
1 . جۆرە پێوەندێکە دەکرێتە دەست و پێ یان داری ئەستووری قاچی زیندانی.{ خاڵ، ل، 363}.{ هەژار، ل، 624}
{
چەن پێ هەڵوەری بەدەم زنجیر و کۆتی سزاوە
چەن دەست و مەچەک لەناو ئاسنا بۆ تۆ ڕزاوە
}{ کاکەی فەلاح}
2 . دوو تەختەی پانی بچکۆلانەیە دەدرێتە بەر کونی مەشکە و هیزە. لە دەر و دیوی ناوی و توند دەبەسترێت.
3 . پاسەوان
4 . بن خەرمان
5 . پووش و کا
:: کا و کۆت.
6 . داری ئەستوور بۆ ملی گا و کەڵی غلوور.
7 . جلکی لە پشتێن بەرەووی ئەوروپایی
:: کۆت و شاڵوار.
8 . گۆرانی و لاوکی بەسۆزە.
9 . سەری بێ کڵاو : قۆت.
کۆتە/kote: ن: گووتەیەکە بەکاردەهێندرێت لەگەڵ وتەی سەردا بە مەعنای سەرتۆقین.
.
.
.
.