کۆت/kot: ن:[ پۆشاک] ئێلەک، سوخمە _ سووخمە، هێلەک، یەلەک : بەرگێکی بێقۆڵە دەکرێتەبەر.
.
.
__________
کۆت/kot: ن:[ پۆشاک] چاکەت، چاکەت و پانتۆڵ : جلکی لە پشتێن بەرەژووری ئەوروپایی.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 329}
:: کۆت و شاڵوار.
کۆتا/kota: ن: بالابووچک، شتی باڵاکورت.
کۆتاکردن/kotakirdin: کتپ: کۆتاوەکردن، کولکردنەوە، کورتکردنەوە.
کۆتان/kotan: ن: شەوگا، هەسارگەلە : شوێنێکە کە مەڕ و ماڵاتی تێدا مۆڵ بدرێ بەشەو.{ خاڵ، ل، 363}{ مەردۆخ، ب 2، ل، 329}
کۆتک/kotik: ن: کەمۆڵە.{ خاڵ، ل، 363}
.
.
______________
کۆت/kot: ن:[ تشت]
1 ) جۆرە پێوەندێکە دەکرێتە دەست و پێ یان داری ئەستووری قاچی زیندانی.{ خاڵ، ل، 363}.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 624}
2 ) خەلیلی، پێوەن : کۆتەرەیەک کە قاچی تاونباری تێدەکەن و دەیبەستن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 329}
:: کۆت و زنجیر.
{
چەن پێ هەڵوەری بەدەم زنجیر و کۆتی سزاوە
چەن دەست و مەچەک لەناو ئاسنا بۆ تۆ ڕزاوە
}{ کاکەی فەلاح}
.
.
________________
کۆت/kot: ن: پاسەوان
.
.
_____________
کۆت/kot: ن: دوو تەختەی پانی بچکۆلانەیە دەدرێتە بەر کونی مەشکە و هیزە. لە دەر و دیوی ناوی و توند دەبەسترێت.
.
.
کۆت/kot: ن:
4 . بن خەرمان
5 . پووش و کا
:: کا و کۆت.
کۆت/kot: ن:[ تشت] داری ئەستوور بۆ ملی گاو کەڵی غلوور
کۆت/kot: ن:[ مۆسیقا] گۆرانی و لاوکی بەسۆزە
کۆت/kot: ن: سەر بێ کڵاو، قۆت
کۆت/kot: ن:[ تشت] چەپەر: دەرگای لە شووڵ چنراو.
کۆتە/kote: ن: گووتەیەکە بەکاردەهێندرێت لەگەڵ وتەی سەردا بە مەعنای سەرتۆقین.
.
.
.
.