تڵیش/tiľîş: ن:
تڵیشان/tiľîşan: کتن:[ تڵیش+ ئان]
1 – دڕان، دادڕان.
2 – درزبردن، قەڵش تێکەوتن و تڵیشان، قەڵشان، قڵیشان.
تڵیشاندن/tiľîşandin: کتپ:[ تڵیشان+ دن]
1 – دڕاندن، دادڕاندن.
2 – قەڵیشاندن، درزتێخستن، تڵیشاندن.
تڵیشانن/tiľîşandin: کتپ:[ ئەردە] تڵیشاندن، دڕین، دڕاندن.
تڵیشاو/tiľîşaw: ئانفا: دڕاو.
تڵیشە بەرد/tiľîşe berd: نتـ:[ تڵیش+ ئە + بەرد] کوتێکی پەڕاو و لێبۆوە لەبەرد.
تڵیش بردن/tiľîş birdin: کتن:[ تڵیش+ بردن] قەڵشین، درز تێکەوتن. تڵیشان.
تڵیش تڵیش/tiľîş tiľîş: ئانتـ: پارچەپارچە، تیتۆڵ تیتۆڵ، ڕیندۆڵ ڕیندۆڵ.
تڵیش تڵیش بوون/tiľîş tiľîş bûn: کتن: ڕیندۆڵ ڕیندۆڵ بوون.
تڵیشیان/tiľîşiyan: کتپ:[ ئەردە] تڵیشان، دڕیان، دڕان.
.
.
.
.