ویس/wîs: ن:[ هـ][ ژمارە][ بیر] بیست.{ خاڵ، ب 3، ل، 497}
| تێبینی |
| ویس واژەیەکی شێوەزاری هەورامییە هاوتای وشەی ژمارە( بیست)ـە لە کرمانجییەکانی زوانی کوردییدا. جێگۆڕکێی پیت و دەنگی ( و) بۆ ( ب) یان بە پێچەوانەوە، دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە پارادیگمەکانی زوانەکانی هیندوئەوروپی کە بەڕاووردی پێدەکرێت. ئەم جێگۆڕکێیە لەناو زوانی کوردی گەورەدا زۆرباوە بۆ نموونە ( ئاو) و ( ئاب) و ( ئاپ)مان هەیە وەک لە زوانەکانی زاگرۆسی. لە نێوان زوانی کوردی فارسی و ئاڤێستاییدا. دواتر پاشگری( ت) هاتووەتە سەر ( بیس) و بووە بە ( بیست) |
| ئاشنابوون بە ووشەی شێوەزارەکانی دیکە پانتایی بیرکردنەوەمان فراوان دەکات |
ویسەم/wîsem: ن:[ هـ] بیستەم.{ وشەنامە، ل، 1040}
ویسەمی/wîsemî: ن:[ هـ] بیستەمی.
ویسەمین/wîsemîn: ن:[ هـ] ویسەمینە، بیستەمین.
ویسەمینی/wîsemînî: ن:[ هـ] بیستەمینی.
ویسۆ/wîso: ن:[ هـ] لەبیستەوە.
ویس و چوار سەعاتە/wîs û çwar seäate: نتـ:[ هـ][ کات] بیست و چوارسەعات، شەو و ڕۆژ، هەردەم، هەمیشە.
ویسهەم/wîsihem: ن:[ هـ] ویسهەمە. بیستەم.
ویسهەمی/wîsihemî: ن:[ هـ] بیستەمی.
ویسهەمین/wîsihemîn: ن:[ هـ] ویسەهەمینە، بیستەهەمین.
.
.
____________________
ویس/wîs: ن:[ گەرمیان] پاشگری بیستن، گوێ لێ بوون.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 931}
:: گوێ نەویس.
.
.
__________
ویس/wîs: ن:[ دەنگ]
1 ) دەنگی جووچکەی مەل.
:: ویسەویس دەکات.
2 ) [ کباش] دەنگ جۊچگ باڵندە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 793}
ویسە/wîse: ن:[ دەنگ] دەنگی مەلی تازە لە خا( هێلکە) دەرچووگ.
ویسە ویس/wîse wîs: نتـ:[ دەنگ] ویسەی یەک لە دوای یەک.
ویس کرن/Wîskirin: کتپ:[ دەنگ][ کباک]
تێژکێن بالندەیان دەنگێ ویسێنی د کن. : Têjikên balindeyan dengê wîsênê di kin
ویس ویس کرن/Wîswîskirin: کتپ:[ دەنگ] ویس کرن : Wîskirin.
ویس ویس/wîs wîs: نتـ:[ دەنگ] دەنگی جوچکەمەلی سوورەساقە.
ویسێن/wîsên: ن:[ دەنگ][ کباک] دەنگێ تێژکێن جووچکان : Dengê têjikên çûçikan.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 721}
.
.
__________
ویس/wîs: ن: زریوە : ڕۆشنایی کەمی دوور.
:: ئەستێرەکان ویس ویس دەکەن.
ویس ویس/wîs wîs: نتـ: زریوە زریوی ئەستێران.
.
.
__________________
:: خیس ویسە.
ویسیای/wîsiyay: ن: خووساو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 932}
.
.
.
.