سایتۆپلازم/saytopilazim: ن:[ زیند][ سایتۆ یان سیتۆ وشەیەکی گرێکی کۆنە؛ بە کیتۆس : kytos گۆکراوە] به‌شه‌ ڕوونه‌که‌ی نێوان پەردەی خانە و ناووکی خانە دا بڵاودەبێتەوە. لە ئەندامۆچکە هەمەجۆرەکان و ناوەندێکی ئاوی جەلاتینی پێکدێت کە پێیدەگووترێت( سایتۆسول : Cytosol) هەروەها خوێ و کانزاکان و گەردە ئەندامیەکانی تێدایە، گه‌لێک له‌ ئیش و کاره‌کانی خانه‌ له‌ناو سایتۆپلازم به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یندرێن.[ زیند : Cytoplasm ]. 

دابەشبوونی سایتۆپلازم/dabeşbûnî sayitopilazim: كتن:[ زیند][ دابەشبوونی+ سایتۆپلازم][ ئینگـ : cytokinesis]{ ئە. قەرەداخی. ل . 21}.

ئێکسۆئێنزیم/êksoênzîm: ن:[ زیند] 

:: لە ناو سایتۆپلازم ئێکسۆئێنزیم :exoenzyme  دروست دەکات، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ پەردەی خانەوە لە رێگایی دیواری خانە فرێ دەدرێتە دەرەوەی خانە بۆ تێکشکاندنی مولیکولەری گەورە .

.

.

.