خەست/xest: ئان: پەیت، توندوتۆڵ _ توندەوەبوو، تونگ، تێر _ تیر( کباک)، جڕ، چوست، خەس( هـ)، خەستاو _ خەستەوەبوو، هەس( شلەمەنی) >< شل : ڕێژەی زۆر تێدابوونی، ماددەی تواوە لەگیراوەكەیدا.[ ئینگـ: Concentrated].

خەستە ³ /xeste: ئانفا: هەسە : خەستەوەبووگ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 976}.

خەستە راتنجەكان/xeste ratincekan: نتـ:[ كیمیـ] ئەو راتنجە دروستكراوانەن، كە بە چەندجارە خەستبوونەوە دەستدەكەون. [ ئینگـ: Condensation resine]{ ج. عەبدول. ئینسایكلۆپێدیا. ل. 270}.

خەستەزۆرێن/xeste zorên: نتـ:[ كیمیـ] خەستە پەلمەرێن: پێكهاتنی ئاوێتەیەكی بنەما فرە جارەوەبوو( پۆلیمەر)ـە، بەخستبوونەوە[ ئینگـ: Condensation polymerization]{ ibid}.

خەستەوەبوو/xestewebû: ئانفا:[ كیمیـ] ئەو شلەیەیە لە خەشتكردنەوە پەیدادەبێت.[ ئینگـ: Condensate].

خەستبوونەوە/xestbûnewe: كتن: پەیتبوون، توندبوونەوە _ توندەوەبوون، چكانەوە: كردەیەكی فیزیایییانەیە، گۆڕدانە لەگازەوە بۆ شڵ.[ ئینگـ: Condensation].

كارلێكەكانی خەستبوونەوە/karlêkekanî xestbûnewe: نتـ:[ كیمیـ] گەردخستنە سەرگەردی سادەی وەک : ئاو، ئەمۆنیا، ئیسانۆل.[ ئینگـ: Condensation reactions].

خەستپێو/xestpêw: نفا:[ خەست+ پێو( پێوان)][ كیمیـ] كەمۆڵەی چڕی.[ ئینگـ: density bottle ]{ ج. عەبدول. سـەردەم. ل. 64}.

خەستپێوە سەنگاندن/xestpêwe sngandin: نتـ:[ كیمیـ] جۆرە سەنگاندنێكە كە خاڵی كۆتایی، بەهۆی بینینی گۆڕانكاریی گەیاندنی گیراوەوە دیاری دەكرێت.[ ئینگـ: Conductometric titrationen]{ ئینسایكلۆپێدیا. ل. 271}.

خەستكەرە/xestikere: نفا:[ كیمیـ][ خەست+ كەر( كردن)+ ئە] ئامێرێكە وا دروستكراوە، كە ماددەیەكی لە دۆخی گازەوە پێ شل بكرێتەوە.[ ئینگـ: condenser].

خەستكەرەی بەئاو ساردكراوە/xestikerey be aw sardkirawe: نتـ:[ كیمیـ][ ئینگـ : water-cooled condenser]{ ج. عەبدول. سـەردەم. ل. 186}.

خەستكەرەی لیبیگ/xestikerey lîbîg: نتـ:[ كیمیـ][ ئینگـ : Leibig condenser ]{ ج. عەبدول. سـەردەم. ل. 109}.

خەستكردنەوە/xestkirdinewe: كتپ: پەیت كردنەوە، توندكردنەوە، توندەوەكردن، چڕكردنەوە، چكاندنەوە.

خەستوخۆڵ/xestûxoľ: نتـ: خەست وبەلەزەت.

خەستی/xestî: نچ: پەیتی، چڕیی، توندیی، تونگیی، خەسیی >< شلیی.

1 . بڕی ماددەیەكە، لەگیراوە یان تێكەڵێكدا، یان ئەو كردەیەیە كە بۆ زۆركردنی بڕی ماددەیەك لەگیراوە یان تێكەڵێكدا بەكاردەهێندرێت.

2 . لەگونجاندنی خاوی كانزا كاندا، لابردنی بەشە بێسوودەكەی ماددە كانزایییەكە، بەرێگەی فیزیایی، هەمووی یا بەشێكی.[ ئینگـ: Concentration]{ ئینسایكلۆپێدیا. ل. 270}.

خەستییەتیی/xestîyetîy: نچ: خەستی.

خەستییەخانە/xestîyexane: نتـ:[ كیمیـ] خانەیەكی دووشلە، هەمان ئەلەكترۆلیتی تێدا بەكاردە هێندرێت، بۆ هەردوو جەمسەرەكە، بەڵام بەدوو خەستیی جیاواز، واتە یەكێكیان روون و یەكێكیان خەست.[ ئینگـ: Concentration cell]{ ئینسایكلۆپێدیا. ل. 270}.

.

.

.

.