گێز ¹ /gêz: ن:[ ڕوو] گوێز، گیز.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 742}.

.

.

_________________

گێز ² /gêz: ن:[ توێ] پشت ئەستۆ

:: گێزی ملیم گرت

گێزەرە/gêzere: ن:[ توێ] پشت گەردن، پشت ئەستۆ.  

گێزەمل/gêzemil: ئانتـ:[ گێز+ ئە+ مل] مل ئەستوور.

.

.

__________________

گێز ³ /gêz: ن:[ پۆشاک] ڕیشوی شەدە و مێزەر. 

گێز و گوڵنگ/gêz û guľing: نتـ:[ پۆشاک] گیز و گوڵنگ : ڕێشی و گوڵنگەی سەر و مێزەر یان گوڵنگەی شۆڕەوەبووی زۆر.{ خاڵ، ب، ل، 419} 

گێز و گوڵنگە/gêz û guľinge: نتـ:[ پۆشاک] گێز و گوڵنگ. 

گێز و گوڵینگ/gêz û guľîng: نتـ:[ پۆشاک] گیز و گوڵنگ. 

گێز و گوڵینگە/gêz û guľînge: نتـ:[ پۆشاک] گیز و گوڵنگ. { هەمبانەبۆرینە، ل، 743}.

.

.

___________________

گێز 4 /gêz: ن:

1 – بەراورد و لێکدانەوە بە بیر و خەیاڵ. 

2 – تەفرە، دەستاودەست

.

.

.

.