گیز/gîz: ن:[ ڕوو][ کباک، باد] قۆرێ، گردە( هـ)، گرد( گردەکان)، گوێز _ گووێز، گێز، قۆز، گووز، گۆز:goz( کباک، زا)، وەزی( هـ): گوێز بەری دارگوێزە؛ شێوەیەکی خڕ و رەقی توێکڵ سەوزدەگرێت کە لەژێر ئەم توێکڵەوە توێکڵێکی داریی دیکە هەیە و لەناو ئەم توێکڵەوە مێشکی گوێزەکە هەڵکەوتووە کە بۆ خواردن دەشێت. تۆکڵە سەوزەکەشی پێی ئەڵێن کەمکۆڵ و بۆ رەنگکردنی ریس بەکاردێت، کە رەنگی قاوەیی( کەمکۆڵ)ی لێدەگرن.[ لا: Juglans regia، لە تیرەی Juglandaceae][ ئینگـ : Walnut]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 742}.

گیزن/gîzin: ن:[ ڕوو][ کباک] گوێزان، گردەکان. 

.

.

_________

گیز/gîz: ن:[ توێ]

1 . پشت ئەستۆ، بۆق مل

2 . پرچ، کەزی _ کەزیە. 

.

.

_________

گیز/gîz: ن:[ دەنگ] گیڤ، گڤ. 

1 . دەنگی باریک وەک دەنگی سەماوەر و کەتری _ کتری _ کتلی. 

2 . دەنگی ڕۆیشتنی گوللـە.

:: بەگیزەگیز ڕۆیشت.

گیزە/gîze: نتـ:[ دەنگ] 

1 . دەنگی باریکی ئاوکوڵان لە دەفری تەنگا. 

:: گیزەی سەماوەر.

2 . دەنگی ڕۆیشتنی گوللـە.

3 . دەنگی فڕینی مێش.

گیزگیزە/gîzgîze: ن: مزراح، مزراق. 

.

.

__________

گیز/gîz: ن:

1 . تەلەس، مەست، سەرخۆش.

2 . ڕاتڵەکان : ژانی مەشکە.

.

.

.

.