خێوەت/xêwet: ن:[ بابا] تاووک، تئۆک، چادری سپی، خێبەت، خیڤەت( کباک)، خێمی( هـ)، سەیوان.{ خاڵ، ب، ل، 279, 283}.

خێوەتە/xêwete: ن:[ هـ] خێوەت. 

خێوەتەنە/xêwetene: ئاکتـ[ هـ] لەخێوەتدا.{ وشەنامە، ل، 430} 

خێوەت کردن/xêwetkirdin: کتپ: پەردەپۆشی، خێوەت دروستکردن یان هەڵدان.

خێوەتگا/xêwetga: نتـ:[ خێوەت_ گا] شوێنێکە خێوەتی لێهەڵبدرێت.

خێوەتنشین/xêwetnişîn: نفا:[ خێوەت+ نشین] چادرنشین. 

:: منداڵانی بەلووچی خێوەتنشین لەنزیک سنووری پاکستان که لەتەمەنی ساواییەوه مارەکراون. 

خێوەتنشینی/xêwetnişînî: نچ:[ خێوەتنشین+ ی] چادرنشینی. 

خێوەتۆ/xêwetO: ئاکتـ:[ هـ] بەخێوەتەوە. 

خێوەتی ڕەش/xêwetî řeş: نتـ: ڕەشماڵ

خێوەتی قوچەکی/xêwetî quçekî: نتـ: خێوەتی سوورەکانی ئەمریکا.[ ئینگـ: Tepee]{ رەنج، ل، 563}

خێوەتی گچکە/xêwetî giçke: نتـ: چاتۆڵ.

.

.

.

.