چوکڵە ¹ /çukľe: ن: چیلکە: پارچەدار یان چیلکەیەکی گچکەیە، ووردەدار.

چوکڵەخیگە/çukľexîge: نتـ: پژک، پشک: پشکی هیزە ومشکە.

چوکڵەشکێن/çukľeşikên: نتـ:[ ئەردە] بریتیە، لە چەڵتووک خستنە ناو کاری مرۆڤانەوە.

چوکڵەشکێنی/çukľeşikênî: نچ: پشێوی.

چوکڵەقوڵاب/çukľequľab: نتـ:[چوکڵە+قولاب] قولابی ماسی گرتنێ.

.

.

________________

چوکڵە ² /çukľe: نتـ:[ چوکڵ+ ئە]

1 . بەرزایی، گرێ، نووکە.[ ئینگـ: tuberosity , umbo, prominece]

2 . [ توێ] شوێنی بەرز، بەرزایی، نووکە: درێژبوونەوەیەک لە لەشی مرۆڤ یان گیاندارێکدا وەک باڵ، قۆڵ، یان قۆچی هەستیار.[ ئینگـ: appendage]{ غەریب، ب 3، ل، 155}.

 گوڵبژێرێک لە چۆرەکانی چوکڵەی ناو لەش

چوکڵەی ئێسکی/çukľey êskî: نتـ: [ ئینگـ: probole]

چوکڵەی پانی/çukľey panî: نتـ: نووکەی پانی.[ ئینگـ: trans vers process]. 

چوکڵەی پشتەسەر/çukľey pişteser: نتـ: چوکلەیەکی دیارە لە پشتەوەی کەللەی سەردا لەگەڵ بڕبڕەی یەکەم دا جومگاوە. [ ئینگـ: occipital condyle]{ کەمالنامە، ل، 1509}. 

چوکڵەی پشتگوێ/çukľey piştgwê: نتـ: ئێسکی نووکەی پشت گوێ، ئێسکی لاجانگ.[ ئینگـ: metapophysis , mammiliary process , pastoid process]

چوکڵەی تەوەرە/çukľey tewere: ن:[ زیند][ ئینگـ: axon hillock]{ ئەکرەم قەرەداخی، ل، 25}. 

چوکڵەی دڕکاوی/çukľey dirkawî: نتـ: نووکەی دڕکاوی.[ ئینگـ: neoral spine]

چوکڵەی زیادەگۆشت/çukľey ziyade goşt: نتـ: [ ئینگـ: caruncle]

چوکڵەی سەوڵە/çukľey sewľe: نتـ: ئێسکی سەوڵە [ ئینگـ: caracoid process]

چوکڵەی کۆمی/çukľey komî: نتـ:[ توێ] زیادە گۆشتی کۆم.[ ئینگـ: Analcerci]{ غەریب، ب 3، ل، 156}.

چوکڵەی لاتەنیشت/çukľey latenîşt: نتـ: [ ئینگـ: parapophysis]

چوکڵەی نێوان دوو نزمایی کەش/çukľey nêwan dû nizmayî keş: نتـ:[ ئینگـ: ridge]

 

چیکڵە/çîkľe: ن:[ ئەردە] چوکڵە.

.

.

____________________

چوکڵە ³ /çukľe: ن:[ ڕیز] نووکێکی بەرزی تیژە بۆ هێندێ پیت دەنووسرێت وەکوو (بێ، تێ).   

.

.

.

.