دەستبەسەرداگر/destbeserda gir: نفا:[ ماف][ دەستبەسەر+ داگر] زەوتکار.[ ئینگـ : Holder]{ نوری تاڵەبانی، ل، 306}

دەستبەسەرداگرتن/destbeserdagirtin: کتپ:[ ماف][ دەستبەسەر+ داگرتن] زەوت کردن، داگیرکردنی چشتێک، پاوانكردن، مۆنۆپۆل كردن.

دەستبەسەرداگرتنی بازرگانی/destbeserdagirtinî bazirganî: نتـ:[ ماف] پاوانكردنی بازرگانی.

دەستبەسەرداگرتنی موڵک/destbeserdagirtinî muľik: نتـ:[ ماف] زەوتکردنی زەوی و زار. 

.

.

.

.