قهدبڕ/qedbiř: نفا:[ قەد+ بڕ( بڕین)] کورتەڕێ : kurterê، ڕێیا کورت : rêya kurt. [ ئینگـ : shortcut]
1 – نزیکترین ڕێگایە بۆ شوێنێک کە چەند ڕێگایەکی تریشی بۆ بچێت.{ خاڵ، ب 2، ل، 341}
2 – لاوەلا، لابەلا، نەزیک : لەقەدی کێوەوە، ڕێگەکورتەوە : ڕۆشتن.{ مەردۆخ، ب2، ل، 272}
3 – ڕێگایەکە ڕێگای دوور ودرێژ کورت بکاتەوە، قەدبڕ سا لەدەشت یان بەسەر گردو کێواندا تێپەری.{ گیو، ل، 566}.
4 – سەربڕ : لە ڕێگەی کورتەوە چوون. { گیو، ل، 575}.
{
بەبێ ڕێ مەڕۆ، هەرچەند قەدبڕ بێ
نانت گەنم بێ جۆیش هەرزانتر بی
}{ پیرەمێرد}
.
.
.
.