خێڵ/xêľ: ن:[ مەغ : ئێل]
1 – هۆز، تیرە، گرۆ.
2 – ئێل _ ئیل ( ل)، حێل، خێڵەسات، عێل، کۆچەر.
خێڵات/xêľat: ن:[ کۆ][ خێڵ+ ئات] ڕەشماڵ نشینی، خێڵەسات، کۆچەرات، خێلنشین، ڕەوەند، خێڵی زۆر.
خێڵەسات/xêľesat: نتـ:[ خێڵ+ ئەس(؟)+ ئات] کۆچەرات، خێڵات، خێرەسات، ڕەشماڵنشین.
خێڵبەنان/xêľbenan: نتـ: خێڵ بەندان.
خێڵبەندان/xêľ benidan: نتـ: خێڵ بەنان.
خێڵخانە/xêľxane: نتـ: بارگەوبنە.
:: ئەو خێڵخانەیە بۆ کوێ دەبەن.{ ڕێژگە، ل، 118}.
خێڵک/xêľik: ئان: خێلەک.
خێڵەوخوار/xêľe ȗ xiwar: نتـ: کاتێکە لە پاییزێدا کە خێلات لەکوێستانەوە بۆ گەرمێنی دەگەڕێتەوە.
{
وادەی خێڵە و خوار ئێلی جافانەن
دەمی گەرمەسیر دەشتی شیروانەن
}{پیرەمێرد}.
خێڵە و ژوور/xêľe ȗ jȗr: نتـ: کاتێکە لەبەهاراندا کە خێڵات لە گەرمێنەوە بەرەو کوێستان دەجمێن.
سەرۆک خێڵ/serok: نتـ:[ سەرۆک+ خێڵ] سەرەک خێڵ.
.
.
.
.