خێڵ/xêľ: ن:[ مەغ : ئێل]

1 – هۆز، تیرە، گرۆ.

2 – ئێل _ ئیل ( ل)، حێل، خێڵەسات، عێل، کۆچەر.

خێڵات/xêľat: ن:[ کۆ][ خێڵ+ ئات] ڕەشماڵ نشینی، خێڵەسات، کۆچەرات، خێلنشین، ڕەوەند، خێڵی زۆر.

خێڵەسات/xêľesat: نتـ:[ خێڵ+ ئەس(؟)+  ئات] کۆچەرات، خێڵات، خێرەسات، ڕەشماڵنشین.

خێڵبەنان/xêľbenan: نتـ: خێڵ بەندان.

خێڵبەندان/xêľ benidan: نتـ: خێڵ بەنان.

خێڵخانە/xêľxane: نتـ: بارگەوبنە.

:: ئەو خێڵخانەیە بۆ کوێ دەبەن.{ ڕێژگە، ل، 118}.

خێڵک/xêľik: ئان: خێلەک.

خێڵەوخوار/xêľe ȗ xiwar: نتـ: کاتێکە لە پاییزێدا کە خێلات لەکوێستانەوە بۆ گەرمێنی دەگەڕێتەوە.

{

وادەی خێڵە و خوار ئێلی جافانەن 

دەمی گەرمەسیر دەشتی شیروانەن 

}{پیرەمێرد}.

خێڵە و ژوور/xêľe ȗ jȗr: نتـ: کاتێکە لەبەهاراندا کە خێڵات لە گەرمێنەوە بەرەو کوێستان دەجمێن.

سەرۆک خێڵ/serok: نتـ:[ سەرۆک+ خێڵ] سەرەک خێڵ. 

.

.

.

.