سالمە/salime: ن:[ ڕوو] سارمە، گۆڕاڵەمێرگە، گیواوسالمە، گیاسالمە : ڕووەکێکی فرەساڵی یە، نزیکەی تا 75 سم بڵند دەبێت، لەبن لاسکەکەیەوە چەند گەڵای پان بێ پەڵی درێژ و هێڵداردەگرێت. لەپۆپەی نێرتکەکەوە گوڵێکی پەمبەیی و وەنەوشەی ڕەنگ دەگرێت. سەلکی ڕەگەگەی نیشاستەیەکی لەئاودا تواوەی تێدایە؛ جۆری( glucomannan) و هەم وەک دەرمان سوودی لێوەردەگیرێت وەک نەرمکەرەوە و یارمەتی دەرە بۆ هەرسکردن و کۆڵۆن، هەم وەک داروو بۆ دروستکردنی کێیک و شیرینی و بەستەنی کەڵکی لێوەردەگیرێت لەبەرئەوەی چێژێکی شیرین هەیە.
2 – گیایەکی پاییزییە گەڵای وەکوو ئەسپنگ وایە، گولێکی گچکەی زەرد دەگرێت.{ هەژار، ل، }{ گیوی، ل، 555}
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification |
|||||||
kingdom |
phylum |
class |
order |
family |
genus |
speies |
|
فەرمانڕەوایی |
هۆبە |
پۆل |
پلە |
خێزان |
چەشن |
جۆر |
|
plantae |
angiosperms |
monocots |
asparagales |
orchidaceae |
dactylorhiza | Dactylorhiza maculata |
|
تۆوداپۆشراوەکان | کاسەی گوڵدارەکان | هەلیونینەکان | ئۆرکیدیۆئاساکان | سالمە |
.
.
___________
سالمە/Salme: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییە ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێیینە، کە ناوێکی خوازراوە لە جوانی گوڵی سالمەوە.
:: سالمە سەید خان.
.
.
_____________
سالمە/salime: ن:[ زیند] قۆزاخەی ئاوریشمی هەڵکراو.{ گیوی، ل، 555}
.
.
.
.