چێرگ ¹ /çêrig: ن:[ باڵ][ هـ، جا] چرگ _ چێڕگ، مێشەسی _ میشەسی، قەلەموونی کێوی : باڵندەی ئیشکایین. لەدەشتی پڕ گیا و زەوی و زاران دەبێندرێت. لاق و ملیان درێژە، باڵی پانیان هەیە، دندووکیان ئەستوور و پانە. زۆرتر خۆ لەچاوان نەدیودەکەن. لەفڕیندا تەپن، نێرە و مێێەیان یەکڕەنگ نییە. لە ڕووتەن و نێو گەنمان زۆر دەبیندرێن. لەباتی سیکەتۆرە وەک ماڵات ورگیان هەیە. لە ڕووتەن و ناو زەوی تەنک هێلانەدەکەن، دوو هێلکەدەکەن. بەهاران کاتی جووتبوون نێرەیان گەرم دادێت، چەتر هەڵدەدات بەدەوری خۆیدا دەسووڕێت.[ Zoo: Family Otididae ، Bustards]
سێ جۆری هەیە | چرگ
چووکەچڕگ زڕەچڕگ |
تێبینی |
ناوچەی دەشتەسووتاوی شاری بۆكان، گرینگترین شوێن و ژینگەی باڵندەی چێرگە لە کوردستاندا. |
.
.
___________________
چێرگ ² /çêrig: ن:[ کەرەستە] برینگ، چیەرگ : مقەستی مەڕبڕینەوە.{ ڕێژگە، ل، 102}.
.
.
__________________
چێرگەهـ ³ /çêrigeh: نتـ:[ چێر+ گەهـ] چەڕاگە، چەڕووگا، چێڕەگەخارا، چەرگەهـ، چەرینگەهـ، چێرگەهـ، چێرینگەهـ، شێنگەهـ. لەوەڕگەهـ.
.
.
.
.