چێرگ ¹ /çêrig: ن:[ باڵ][ هـ، جا] چرگ _ چێڕگ، مێشەسی _ میشەسی، قەلەموونی کێوی : باڵندەی ئیشکایین. لەدەشتی پڕ گیا و زەوی و زاران دەبێندرێت. لاق و ملیان درێژە، باڵی پانیان هەیە، دندووکیان ئەستوور و پانە. زۆرتر خۆ لەچاوان نەدیودەکەن. لەفڕیندا تەپن، نێرە و مێێەیان یەکڕەنگ نییە. لە ڕووتەن و نێو گەنمان زۆر دەبیندرێن. لەباتی سیکەتۆرە وەک ماڵات ورگیان هەیە. لە ڕووتەن و ناو زەوی تەنک هێلانەدەکەن، دوو هێلکەدەکەن. بەهاران کاتی جووتبوون نێرەیان گەرم دادێت، چەتر هەڵدەدات بەدەوری خۆیدا دەسووڕێت.[ Zoo: Family Otididae ، Bustards]‌

  سێ جۆری هەیە چرگ

چووکەچڕگ

زڕەچڕگ

 تێبینی 
 ناوچەی دەشتەسووتاوی شاری بۆكان، گرینگترین شوێن و ژینگەی باڵندەی چێرگە لە کوردستاندا. 

.

.

___________________

چێرگ ² /çêrig: ن:[ کەرەستە] برینگ، چیەرگ : مقەستی مەڕبڕینەوە.{ ڕێژگە، ل، 102}.

.

.

__________________

چێرگەهـ ³ /çêrigeh: نتـ:[ چێر+ گەهـ] چەڕاگە، چەڕووگا، چێڕەگەخارا، چەرگەهـ، چەرینگەهـ، چێرگەهـ، چێرینگەهـ، شێنگەهـ. لەوەڕگەهـ

.

.

.

.