چاوسوور/çawsûr: ئانتـ:[ چاو+ سوور]
1 – پشتیوان، چاڤسۆر( کباک)، یاریکار.
:: سەید تەها لەڕەواندزێ چاوسووری ئیمەبوو.
2 – جەور، خەلک ترسێن، بەهەیبەت و مەترسی.
چاوسوورکەر/çawsûrker: نفا:[ چاو سوور+کەر(کردن)] چاوەسوورکەرە، هەڕەشەکار.
چاوسوورکەرە/çawsûrkere: نتـ: گەورەو سەرپەرشتکاری یەکێک.
چاوسوورکردن/çawsûrkirdin: کتپ: چاوسوورکردنەوە، ڕق وکین هەستان.
چاوسوورکردنەوە/çawsûrkirdinewe: کتپ: مەبەست لە هەڕەشە لێکردن و ترساندنە.
چاوسووری/çawsûrî: نچ: ئازایەتی، پشتیوانی، بێدادی، چاڤسۆری( کباک)، نەترسی.
.
.
.
.