لاوانتە/lawante: ن:[ ڕوو] گوڵەغەزێم، لابووتە، لالە، لاوانتە : گیایەکی بۆنخۆشی کوێستانییە، دەیخەنە ناو لێفە سەرینەوە بۆ بۆنخۆشی.[Bot :Lavandula Angustifolia].

{

« لاوانتە » دووسەد شووشە بە خۆتا بڕژێنی
وەک غونچە بەسەر دڕکەزییەکا، بچەقێنی
بێ نەشئەیە چۆن مردوو بە زیندوو ئەدوێنی
مەر بلبلی ئەو گوڵشەنە هەر خۆت بی بخوێنی

}{ دیوانی شێخ نووری}

.

.

.

.