کز ¹ /kiz: ئان:[ نخ]

1 – باش نەدیتنی چاو، بێهێزی بینینی چاو. 

2 – ژانی پێست و برین، چووزانەوە. 

کزەبەلۆک/kizebelok: ئانتـ:

1 – [ نخ][ کز+ ئە+ بەلۆک] کزبلۆک، چاڤڕەشۆک.{ هەژار، ل، 615} 

2 – [ ڕوو][ کباک] جۆرە گیایەکە.{ گیوی، ل، 768} 

کزبوون/kizbûn: کتن:[ نخ][ کز+ بوون] کەمبوونی تینی چاو. 

کزیان/kizyan: کتن:[ کز+ یان] تووزیان: ژان وسووزیانەوەی پێست.

چاوکز/çawkiz: ئانتـ:[ چاو+ کز] چەمکز( هـ).

چاوکزی/çawkizî: نچ:[ چاوکز+ ئی] چەمکزی( هـ).

.

.

_______________________

کز ² /kiz: ئان:[ کباک] بەپەرۆش، بێکەیف، پەرۆشدار، پەست، تووین، خەمگین، خدۆک، داماو، دامردوو، دژ، ژاکاو، کولووڤان، گر، گرس، گووج، لێوشۆڕ، مات، مەجووجە، نکاری.{ گیوی، ل، 767}

:: گیاندار و سەوزایی بێکەیف.{ خاڵ، ل، 359} 

کزاڤ/kizav: نتـ:[ کز+ ئاڤ] پاڕانەوە، لاوانەوە.

کزەڵۆک/kizeľok: ئانتـ:[ کز+ ئەڵۆک] کزکۆڵە، کزولکە. 

کزبوون/kizbûn: کتن: شەمۆتەدان، گزهاتن، بەپەرۆش بوون، پەنگخواردنەوە، زیزبوون، زوویربوون.  

کزکردن/kizkirdin: کتن:[ کز+ کردن] بێدەنگ و فەقیرۆکە ڕۆنیشتن.{ هەژار، ل، 615}  

کزکردوو/kizkirdû: ئانفا:[ کزکردن] کەسێ کە بە فەقیرۆکەیی خۆی لەسووچێ خزاندووە. 

کزکۆڵە/kizkoľe: ئانتـ:[ کز+ کۆڵە] کزکە، کسکۆڵە، گورۆ : کزومات دانیشتوو لەسووچێ. 

کزکۆڵەکردن/kizkoľekirdin: کتن:[ کزکۆڵە+ کردن] کسکۆڵەکردن، گورپکردن : کزومات دانیشتن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 319} 

کزۆک/kiz: ئانتـ:[ کباک][ کز+ ئۆک] بەدبەخت، بێتین، هەژار.{ گیوی، ل، 768}   

کزولکە/kizûlike: ئانتـ:[ کز+ ولکە] فەقیرۆکە، کزکۆڵە. 

کزوولە/kizûle: ئانتـ:[ کز+ وولە] کزولکە. 

کزی/kizî: نچ:[ کز+ ی] بێکەیفی، پەرۆش، خەفەتباری، خەم، درژانگ، زەبوونی، سەرکزی، کزکردوویی.{ گیوی، ل، 768} 

سەرکز/serkiz: ئانتـ:[ سەر+ کز]

1 – پەست، خەمبار، خەمخوەر، خەمدار، خەمکێش، خەمگین، دامایی، دلگیر، کوڤان، دلکوڤان، ساد( بیا)، مات، مەلول، مریتو، مروچ، مروس، نەشا.[ ئینگـ : sad]

2 – لارەمل.{ هەژار، ل، 440} 

.

.

_____________

کز ³ /kiz: ئان: دڵگۆشت، لاواز، لەڕ. 

کزبوون/kizbûn: کتن:[ کز+ بوون] دڵگۆشتبوون، لاوازبوون، کەمکردنی کێش. 

کزی/kizî: نچ:[ کز+ ی] دڵگۆشتی، لاوازی،

.

.

____________

کز 4 /kiz: ئان: سڤک _ سووک.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 319}

کزە/kize: نتـ:[ کەش][ کز+ ئە]

1 – سەردەبا : بای سەرد. 

2 – شنە، سروە، بای بسکان.

:: کزەبایەکی هات. 

کزەبا/kizeba: ئان:[ کزە+ با] سروە، شنە. 

کزەی با/kizey ba: نتـ:[ کەش] دەنگی ناسکی سروە. 

{

چژین سەختم، چ دڵ سەختی گوڵی من

کزەی دڵ وەک کزەی با دێتە بەرگوێت 

}{ هەژار}

.

.

____________

کز 5 /kiz: ئان:[ ڕەوا] بۆ، چەوری، چەورایی، ڕۆن.{ گیوی، ل، 768}   

1 – چز، کڕی: کەمی گری چرا و ئاگر.

2 – [ دەنگ] دەنگی قرچانی دووگ و بەز لەسەر ئاگر.

:: چرای کز : بێشەوق، شۆقکەم.  

کزان/kizan: کتن:[ کز+ ئان]

1 – چوزان : چزان لەسەرئاگر. 

2 – ئێش پێگەییشتن، ئێش پێگەیین.  

کزانەوە/kizanewe: کتن:[ کزان+ ەوە] چوزانەوە، تۆزانەوە. 

کزاندن/kizandin: کتپ:[ کز+ ئاندن]

کزاندنەوە/kizandinewe: کتپ:[ کزاندن+ ەوە]

1 – تووزاندنەوە، هەڵپڕووزاندن : دەڕۆندا قرچانی دووگ و بەز.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 319} 

2 – [ مجـ] ئێش پێگەیاندن. 

کزانن/kizanin: کتپ:[ ئەردە][ کز+ ئانن] تووزانن، پڕووزاندن. 

کزە/kize: ئان:[ دەنگ][ کز+ ئە]

1 – جزە _ چزە، چۆقە، 

2 – دەنگی داغکردن.

:: کزە لە جەرگمەوە هات.

:: دەنگی چزەچز. 

کزەنە/kizene: نتـ:[ کز+ ئەنە] بۆنی مووی پڕواز.  

کزەی جەرگ/kizey cerig: نتـ:[ مجـ] بریتی یە لە خۆشەویستی. 

کزەی جەرگان/kizey cerigan: نتـ:[ مجـ] بڕیتی یە لە دولبەر، گراوی، ماشقە. 

کزک/kizik: نتـ:[ کز+ ک] چزڵیک، چزیلک، کزیلک. 

کزکە/kizke: نتـ:[ ئەردە][ کز+ کە] چزیلک، کزکۆڵە، کسکە. 

کزکردن/kizkirdin: کتپ:[ کز+ کردن] بڵێسەکەمکردن.

:: ئاگرەکە کزکە. 

:: چراکە کزکە.

کزمووک/kizmûk: ئان: دژی چەوری. 

کزنای/kiznay: ئان:[ هـ] کزاندنەوە.

کزووری/kizûrî: ن:[ کباک] بۆکڕووز: کاڵای خوری هەڵپڕووزاو، بۆنی خوری سووتاو.{ گیوی، ل، 768}  

کزوهووڕ/kizûhûř: ئانتـ:[ کز+ و+ هووڕ] کزەکزی زۆر.

کزیان/kizyan: کتن:[ ئەردە] تۆژیان، سووتان، لەسەرئاگرچزان

کزیانەوە/kizyanewe: کتن:[ ئەردە] تووژیانەوە، چووزانەوە، سووتان( کناو)، سووزیانەوە، کلۆزیانەوە.    

کزیلک/kizîlik: نتـ:[ خۆ][ کز+ یلک] چزیلک، کزک.{ گیوی، ل، 768}

.

.

____________

کز 6 /kiz: ئان:[ ئاب] ناڕەواجی.

:: ئەمرۆ بازار کزە. 

.

.

____________

کز 7 /kiz: ئان:[ زیند] کۆنەمێروو، شارەمێروو.

.

.

.

.