سەر ¹ /ser: ن:[ توێ][ پەهلەوی : سەر]

1 – کاسەسەر( کاسەی سەر) لەهەشت ئێسک پێکهاتووەو سندوقێکی بچووکیان پێکهێتاوە بۆ پاراستنی دەماغ، لێوارەکانی ئەم ئێسکانە گرنج گرنجن و چوونەتە ناویەکەوە، لەبەرئەوە بەجومگە نەبزوێنەکان دادەنرێن. کونێکی تاڕادەیەک گەورەش لە ژێر کاسەی سەردا هەیە، دڕکەمۆخی پێدا تێدەپەڕێت و پێی دەڵێن : شا کەلەبەر.

2 – شلکەسەر: بۆشایی یەکە لە کەلـلەی منداڵ دا هەیە، کە دەکوێتە نێوان ئێسکەکانی سەر، بە ڕیشاڵە شانەیەکی کڕکڕاگەیی داپۆشراوە. ئەم بۆشایی یەش بۆ ئەوەیە تاسەری منداڵ بە ئاسانای توانای بچووک بوونەوی هەبێت لە کاتی لەدایک بوونیدا.

3 – ئێسکەکانی ڕوو: ( دەم و چاو) ژمارەیان دەگاتە 14 ئێسک. هەردوو کونە چاو، هەردووکونە لووت( کەپوو)،

ئێسکەکانی دەموگوێ دەگرێتەوە، کە توانای جوولانیان نیە، جگە لە شەویلگەی خوارەوە، کە دەتوانێت بەلای تەنیشتاو بە ستوونی بجووڵێتەوە بۆ ئەوەی خواردن ونجڕونجڕبکات و بەچاکی بیجوێت. بەڵام شەویلگەی سەرەوە نەبزێوە، چونکە بە ئێسکی کەلـلەوە بەندە و ئەویش 16 ددانی تێدایە.

.

.

_________

سەر/ser: ن:

1 – بەرز، لوتکە، سەرەتا، ترۆپک ….هتد

2 – [ جێۆ] بەشێک لە ووشکانییە کە دەکرێت بووەتەوە بۆ ناو دەریا. Cape.

3 – [ هـ] زەبەر : بزیوەیەکە لەسەر پیتی عارەبی دادەنرێت وەکوو دەبیندرێت لەسەر پیتەکانی( م ، د) مقدم. { گیوی، ل، 651}.

4 – لا : سەرەوە، لای ژووروو. لای هەرە ژووروو.

5 – جار، چەل

:: سەرێکی چوومە لای بارامی لە ماڵ نەبوو.

6 – بان : سەرچاو : بانچاو.

7 – هێندێک : ئەندازە و بەشە ئاوێکە، کە کشتوکاڵی پێ ئاو درێت.

:: گۆلەکە سەرێکی ئاو هەیە.

___________

سەر ³ /ser: ن: پێشگر و ناوگر و پاشگرێکە لەزمانی کوردی گەڵێک واتای لێ دەبێتەوە.

سەربەخۆ/serbexo: ن:[ سەر+ بە+ خۆ] [ ئینگـ : standalone]

سەربەگێچەڵ /serbegêçel: ئانتـ:[ سەر+ بە+ گێچەڵ] سەر‌به‌گۆبه‌ند، ئاژاوەدار.

سەربەن/serben: ن:[ سەر+ بەن] سەربێن، سەربەند : ئەو پەڕۆیەی لە تەوێڵ و نێوچاوانی دەبەستن.

سەرپۆش/serpoş: نفا:[ سەر+ پۆش( پۆشان _ پۆشین)]

1 – سەرئەنداز : دەرخۆنە، دەڤک، دەرمانگ : دەم ئاخن بۆ سەرنانەوەی دیزە و کووپە و مەنجەڵ و چشتی تر.

2 – سەراشمە، سەرەناز، سەرگۆشە، سەرگوو _ سەرگووش : پارچەیەکە سەر تشتان دادەپۆشێت.

3 – [ کۆن] ئامرازێکە لە کەرەستەی جەنجەڕ.

4 – [ جێۆ] ئه‌و به‌شه‌ی نێوان ناوه‌ک و پێستی زه‌وی، به‌شی ناوه‌ندی زه‌وی.[ ئینگـ : Mantle].

سەرپێچ/serpêç: نتـ:[ سەر+ پێچ( پێچان)]

1 – [ پۆشاک] ئاسکوداری، پێچی سەر، سه‌ربه‌ست( ژنان)، شاشک، مێزەر، مەندیل : چشتێکە لەسەر ببەسترێت.

2 –  سەرکێش، شۆرشەوان، ملهوڕ.

سه‌ردوکتۆر/serduktor: نتـ:[ سەر+ دکتۆر] [ ئینگـ : Senior physician]

سەرڕشتە/serřişte: نتـ:[ سەر+ ڕشتە] سەلیقە.

سەرزار/serzar: نتـ:[ سەر+ زار]

:: هەر لە کۆنەوە کەوتۆتە سەرزار.

سەرزارەکی/serzarekî: نچ:[ سەرزار+ ئەکی] بەدەم، بدەڤ : مەبەستێکە هەر بەدەم بگووترێت و لە دڵ: نەیەتە دەرێ.

سەرزاری/serzarî: نچ:[ سەرزار+ ی] سەرزارەکی.

سەرشۆر/serşor: نتـ:[ سەر+ شۆر( شۆرین)] سەرشۆ، ناتری گەرماو : ئەو کەسەیە، کە لە گەرماوێدا سەری مەردووم بشوات.

سەرشۆڕ/serşoř: نتـ:[ سەر+ شۆڕ] سەرنزم، چاونزم، شەرمەزار، تەریق، چاوبەرەوژێر، بەخۆداشکاوەوە.

سەرگێژ/sergêj: نتـ:[ سەر+ گێژ] گێژ.

سه‌رهه‌ڵدان/serheľdan: کتن:[ سەر+ هەڵدان] پەیدابوون، دەرکەوتن، ڕاپەڕین.

.

وەسەرخستن/weserxistin: کتپ:[ وە ( بە)+ سەر+ خستن] بردنەسەر.

.

.

_________________________

سەر 4 /ser:  ئمـ: بۆ نیشاندانی بڵندی، بەرزترین شوێنی هەر شتێک وە یان شوێنێک بەکاردێت.

ب سەر/bi ser: ئمتـ:[ کباک] بەسەر.

:: عەسکەریین ترکان ب سەر دیاربەکرێ داگرتبوو.

ل سەر/li ser: ئمتـ:[ کباک] لەسەر( کناو).

:: تەڤنا رندێ و زیزێ ل سەر دخەبتن، و هو لەکێدا بوو.

:: تۆروانێک ل سەر بەحرێ بوو، ئەحمەد پاشا چو کنە وی.

سەر … را/ser … ra: ئمتـ:

:: یالین ملەتێ بەرخوە و سەر کەلات و پاژارێن وان را پێل دین.

:: ئەم ل سەر بانێ خانی را هاتن.

.

.

.

.