نەوا ¹ /newa: ن:

1 – داڵدە، نووان، نووا، ئارامگا _ ئارامگە : خانە و لانە.

2 – ئەنوا : ماڵ و دارایی.{ مەردۆخ، ب، ل، }

3 – خاوەن جێگا و ڕێگا.  

.

.

______________

نەوا ² /newa: ن:[ مۆسیقا] ئاوازە.{ مەردۆخ، ب، ل، } 

{

نەوایا موطریب و چەنگێ فغان ئاوێتە خەرچەنگێ

وەرە ساقی حەتا کەنگێ نەشۆیین دل ژڤێ ژەنگێ

}{ جزیری، ل، 3، هەژار}

 مانای وشەکان و هەژار شەرحی لێکردووە
 نەوا : ئاواز، موطریب : بەزمگێر( گۆرانیبێژ)، چەنگ : ئامرازێکی مۆسیقایە، فغان : هاوار، ئاوێتن : هاویشتن، خەرچەنگ : قرژاڵ – برجێک لە عاسمان، ساقی : مەیگێر، حەتا : هەتا، ژڤێ : لەوێ، ژەنگ
 دەنگ و صەدای چەنگی بەزمگێر، جۆش و خرۆشی گەیاندە عاسمان

 دە مەیگێر وەرە، هەتاکەی دڵمان لەو ژەنگە نەشۆینەوە ؟ 

  وەرگێڕانی هەژار بۆ دوو بەیتی مەلای جزیری

.

.

___________

نەوا ³ /newa: ن: تازە، نوێ

:: کیژی تازەپێگەیشتوو. 

.

.

________________

نەوا 4 /newa: ف:[ ] مەبادا، نەبادا. 

.

.

_______________

نەوا 5 /newa: ئاک:[ هـ] نەک _ نەوەک. 

:: نەواتێکچوو: هێلانەدانە.

.

.

.

.