چەنگ/çenig: ن:[ مۆسیقا] ھارپ : ئامێریکی مۆسیقی تەلدارە یان ژێدارە کە چەند تەلێکی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت وھەرییەکەیان دەنگ بۆ پیچێک دەردەکەن. کۆنترین شێوەی چەنگ هی سەردەمی سومەرییەکانە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3,500 ساڵ پ. ز. ئامێرەکە ناوبانگێکی گەورەی لە کیشوەری ئەورووپا ھەیە و زۆربەی جار لە ئۆرکێسترا و ئۆپێرا دا بەکاردێت.[ ئینگـ: Harp]{ جزیری، ل، 3 : هەژار شەرحی لێکردووە}. 

زەنگۆڵە

.

.

_____________

چەنگ/çenig: ن:[ توێ] چنگ، پەنجە

.

.

__________________

چەنگ/çenig: ن:[ باڵ][ کباک] باڵی مەل. 

.

.

بەرچەنگ/berçeng: نتـ:[ بەر+ چەنگبەدەست.

بنچەنگ/binçenig: نتـ:[ کباک][ بن+ چەنگ] بنباخەڵ.

.

.

_____________

چەنگ/çenig: ئان: مات و پەشێو. 

.

.

____________

چەنگ/çenig: ن:[ تشت] مامزەی چەکمەی سواران : ئامرازێکە لە کانزا دروستدەکرێت، ئەسپسوار دەیکاتە کۆتایی پێلاوەکانییەوە. ئەسپسوار بۆئەوەی بتونێت برەو بە غاردانەکەی بدات، ئەم ئامراز نەقیزە لە بن سکی ئەسپەکە دەددات. 

.

.

.

.